"ڕێککەوتووین حزبەکانی کوردیەکانی ئێران لە عێراق دەربکرێن"
1 کاتژمێر پێش ئێستا
262 جار خوێنراوەتەوە
باڵیۆزی ئیران لە بەغدا دەڵێت لەگەڵ بەغدادا ڕێککەوتوون بۆ دەرکردنی پارتەکانی ڕؤژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، یاخود ڕادەستکردنەوەیان.
محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەی شاندێکی ئێران و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراقدا ڕێککەوتن لەسەر دەرکردنی ئەندامانی پارتەکانی ڕؤژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان یاخود ڕادەستکردنەوەیان بە ئێران.
محەمەد کازم لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی سەرکردەی پارتەکانی ڕؤژهەڵاتی کوردستاندا ڕاشیگەیاند، ئەم ڕێککەوتنە لە چواچێوەی هەماهەنگی ئاسایشی نێوان عێراق و ئێران و لە میانی کۆبوونەوەی لیژنەی ئاسایشی هاوبەشدا کراوە.
تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان بۆ پشتڕاستکردنەوە یان ڕەتکردنەوەی ڕاگەیەندراوەکەی باڵیۆزی ئێران نەداوە.
|