پارەی خوێندنی ئێواران لە زانکۆکانی هەرێم کرا بە قیست
1 کاتژمێر پێش ئێستا
49 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری دا پارەی خوێندنی (پارالێل – ئێواران) بەشێوەی پێنج قیست بدرێت بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەی کە بە شێوازی پارالێل و ئێواران دەخوێنن.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و لەبەر چاوگرتنی دۆخی دارایی کەسوکار و بنەماڵەی خوێندکاران و قوتابیاندا، د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە؛ وەرگرتنی پارەی خوێندنی (پارالێل – ئێواران) بەشێوەی پێنج قیست بدرێت بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەی کە بە شێوازی پارالێل و ئێواران دەخوێنن لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەوەشی خستەڕوو کە دوای داشکاندنی ڕێژەی 45% کرێی خوێندن، وەرگرتنی پارەی خوێندنی پارالێل و ئێواران بە پێنج قیست جێبەجێدەکرێت.
|