تێچووی دەرهێنانی پاسپۆرت لە عێراق و هەرێمی کوردستان گران کرا

1     کاتژمێر پێش ئێستا  39 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی عێراق بڕیاریدا نرخی دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بەرز بکاتەوە و بەگوێرەی بڕیارەکە، تێچووی پاسپۆرت لە 91 هەزار دینارەوە بۆ 101 هەزار دینار زیاد دەکرێت.

ئەم بڕیارە لە ئەمڕۆوە لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرت لە عێراق و هەرێمی کوردستان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هاوکات بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە ٧ڕۆژی ڕاگەیاند لە کاتێکدا چاوەڕوان بووین نرخی دەرهێنانی پاسپۆرت کەمبکرێتەوە، بەڵام نرخەکەی لە 91 هەزارەوە بۆ 101 هەزار بەرزکراوەتەوە.

 کاروبارەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتی عێراقی، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە ڕێکدەخرێت و بڕیارەکان لەو بارەیەوە لەلایەن ئەو وەزارەتەوە دەردەچێت و لە هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ دەکرێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە