لەدادگای فیدراڵی سکاڵا دژی عەلی زەیدی تۆمار دەکرێت

56   خولەک پێش ئێستا  153 جار خوێنراوەتەوە

فراکسیۆنی " حقوق"  لەپەرلەمانی عێراق سەر بە کەتائیبی حزبووڵا ڕایدەگەیەنێت لە دادگای فیدراڵی دژی بڕیارەکەی عەلی زەیدی لەبارەی بەرزکردنەوەی نزخی دۆلارسکاڵا تۆمار دەکەین<

فراکسیۆنی "حقوق" باڵی پەرلەمانیی کەتیبەکانی حیزبوڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕۆژی شەممە داوای لە زیانلێکەوتووانی بڕیاری دەستکاری کردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار کرد کە پاڵپشتی فراکسیۆنەکەیان بن و سکاڵا
پێشکەش بە دادگای فیدراڵی بکەن، بڕیاری حکومەتی عەلی زەیدی بۆ بەرزکردنەوەی نرخی دراوی ئەمریکی لە بەرامبەر دیناردا ڕەت بکەنەوە.

سەعود ساعدی، سەرۆکی فراکسیۆنەکە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بە‌غدا ڕایگەیاند کە کێشەکە لە خراپیی بەڕێوەبردن و نەبوونی بەرەنگاربوونەوەیەکی ڕاستەقینەی گەندەڵیدایە، و حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی لە ساڵی ٢٠٠٣وە بە بەرپرسیار زانی.

سەبارەت بە پێویستیی ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ئەنجومەنی نوێنەران، ساعدی جەختی لە گرنگیی ئامادەبوونی کردەوە بۆ ئەوەی گەل لە وردەکارییەکانی بابەتەکە ئاگاداریان بکاتەوە، و ئاماژەی بەوەش کرد ئەمە "کێشەیەکی کەسی نییە" و بەس نییە بوترێت خۆی بەرپرسیارێتییەکەی هەڵدەگرێت، بەڵکو کێشەیەکە پەیوەندی بە هەموو عێراقەوە هەیە.

ئاماژەی بەوە کرد فراکسیۆنەکەیان "دوور لە پشکی حزبی و بەرژەوەندییەکان"، کار لەسەر کۆکردنەوەی ئیمزا دەکات بۆ مێوانداریکردنی بەرپرسانی پەیوەندیدار و سازدانی دانیشتنێکی تایبەتی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە دۆلار.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە