"تەواوی خوێندکارانی زانكۆ بۆ ئەمساڵ بە دەرچوو دادەندرێن"
1 کاتژمێر پێش ئێستا
199 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڕیاریداوە، ساڵی خوێندنی 2025 – 2026 بۆ ئەو خوێندكارانەی نەیانتوانیوە ساڵەكە بە سەركەوتوویی تێپەڕێنن، بە /ساڵی عدم رسوب/ هەژمار بكرێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق ، ئەم بڕیارە هەموو خوێندكارانی زانكۆ حكوومی و ئەهلی دەگرێتەوە، لە هەردوو شێوەی خوێندنی بەیانی و ئێواران و لە هەموو قۆناغەكانی خوێندن.
بڕیارەكە بەمشێوەیەیە خوێندكارێك كە لە ساڵی خوێندنی 2025–2026 نەیتوانیوە سەركەوتوو بێت، ئەو ساڵە وەك ساڵێكی شكستخواردوو لەسەر دۆخی خوێندنی هەژمار ناكرێت.
وەزارەت ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، ئەو خوێندكارانەی بەهۆی قۆپییەوە یان ساختەكاری، یان سزای ڕێكخراوی قەیدی خوێندنیان دەسڕێتەوە، لە بڕیارەكەدا ناگرێنەوە.
هەروەها خوێندكار نابێت پێشتر ساڵی /عدم رسوب/ ـی بەكار هێنابێت و نابێت پێشتر لە بڕیاری گەڕاندنەوەی خوێندكارانی سڕاوە لە قەید سوودی وەرگرتبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دەڵێ، بڕیارەكە بە ئامانجی پاراستنی داهاتووی خوێندكاران و چارەسەركردنی بارودۆخی خوێندنیان دەركراوە.
|