تره‌مپ: هه‌ر هێرشێكی حوسییه‌كان له‌سه‌ر ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت
19 کاتژمێر پێش ئێستا
256 جار خوێنراوەتەوە
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئێرانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه له پشت هێرشه‌كانی حوسییهكانهوهیه بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كانی یه‌مه‌ن و ڕایگه‌یاند، هه‌ر هێرشێكی نوێ به ئاراسته‌ی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت و ئیداره‌كه‌ی وه‌ڵامی توند ده‌داته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، "نابێت كه‌س بخه‌ڵه‌تێندرێت، سه‌دان هێرشی حوسییه‌كان، چه‌ته و چه‌كداره خراپه‌كان كه بنكه‌كه‌یان له یه‌مه‌نه، خه‌ڵكی یه‌مه‌ن ڕقیان لێیانه، هه‌مویان له ئێرانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتوه".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، هه‌ر هێرشێك یان وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی دیكه له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه به هێزێكی زۆره‌وه روبه‌ڕو ده‌بێته‌وه و هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه كه ئه‌م هێزه له‌وێ بوه‌ستێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكرد، "ئێران ڕۆڵی قوربانی بێتاوانی تیرۆریسته ناپاكه‌كانی بینیوه كه كۆنترۆڵی به‌سه‌ریاندا له‌ده‌ستداوه، ئه‌وان هه‌مو جوڵه‌یه‌كیان كه ده‌یكه‌ن، چه‌ك و پاره و ئامێری سه‌ربازی زۆر ئاڵۆز و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت هه‌واڵگریشیان بۆ دابین ده‌كه‌ن".
دۆناڵد تره‌مپ ڕونیكرده‌وه، "هه‌ر فیشه‌كێك له لایه‌ن حوسیه‌كانه‌وه ده‌ته‌قێندرێت، له ئێستا به‌دواوه وه‌ك فیشه‌كێك لێی ده‌ڕوانرێت كه له چه‌ك و فه‌رمانده‌یی ئێرانه‌وه ئاراسته ده‌كرێت و ئێرانیش به‌رپرسیارێتی هه‌ڵده‌گرێت و لێكه‌وته‌كانی له‌به‌رچاو و ئه‌و لێكهوتانهش توند ده‌بن".
گۆڕه‌پانی یه‌مه‌ن شایه‌تی هه‌ڵكشانی سه‌ربازی بێ وێنه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی دوای هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی حوسییه‌كان له چه‌ند پارێزگایه‌كی یه‌مه‌ن .
به‌پێی ئامارێكی نوێ و كۆتا كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی یه‌مه‌نه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا، ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن بۆ 53 كه‌س به‌رزبوه‌وه.
|