مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی دوور لە چاوی کامێراکان کۆبوونەوە
34 خولەک پێش ئێستا
247 جار خوێنراوەتەوە
مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران دوور لە چاوی کامێراکان کۆبوونەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، کۆبوونەوەیەک لەنێوان مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بەڕێوەچووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو کۆبوونەوەیە بە رووداوی راگەیاندووە، کۆبوونەوەکە چەند تەوەرێکی لەخۆگرتووە، لە سەرووی هەمووشیانەوە پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، چارەسەرکردنی کێشە ئیدارییەکانی نێوان هەولێر و سلێمانی و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بووە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گلەیی و داواکارییەکانی هەردوولا خراونەتەڕوو و یەکێتی گلەیی لەوە هەیە کە "جیاکاری لەنێوان هەولێر و سلێمانی دەکرێت."
هاوکات پارتی رەخنەی ئەوە دەگرێت کە یەکێتی "قاچێکی لە حکومەت و قاچێکی لە دەرەوەی حکومەتە" و رێگری لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی حکومەت لە سنووری سلێمانی دەکات.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەی چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کۆببێتەوە.
|