زیاتر له 50 هاووڵاتی كورد خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سوید کاندید کردووە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
51 جار خوێنراوەتەوە
بڕیاره له 13ی9ی2026،هه‌ڵبژاردنی گشتی له سوید بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت، كه ده‌نگده‌ران 349 ئه‌ندام بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێرن و به‌پێی ئاماره‌كانیش 52 كه‌سایه‌تی كورد له‌سه‌ر لیستی پارته سیاسییه جیاوازه‌كان خۆیان كاندید كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی سوید، 54 هه‌زار و 212 كاندید خۆیان پاڵاوتووه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌و ژماره‌یه‌ش كورد له هه‌رسێ ئاستی په‌رله‌مان، هه‌رێمه‌كان و شاره‌وانییه‌كاندا به‌شدارن و خۆیان كاندید كردووه، كه ژماره‌یان 52 كه‌سایه‌تی دیارن، له چالاكوان و هونه‌رمه‌ند و سیاسی پیكدێن، كه له 28 كاندیدی پیاو و 24 كاندیدی ژن پێكدێن، زۆرترینیشیان له‌سه‌ر پارتی سۆسیال خۆیان كاندید كردووه كه ژماره‌یان 34 كاندیده.
ئه‌م كاندیدانه له‌سه‌ر لیستی پارته سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك پارتی سۆسیال دیموكرات، پارتی چه‌پ و پارتی سه‌وز دابه‌ش بوون.
كۆی دانیشتوانی سوید 10 ملیۆن و 610 هه‌زار و 500 كه‌سه، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا و به‌پێی دوایین ئامار‌و زانیاری ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی سوید، هه‌شت ملیۆن و 46 هه‌زار و 725 كه‌س، مافی ده‌نگدانی هه‌یه هه‌روه‌ها وڵاتی سوید دابه‌شكراوه به‌سه‌ر 290 كۆمۆن و 21 هه‌رێم، پرۆسه‌ی ده‌نگدان به شێوازێكی ئاسان و ڕێكخراو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌نگده‌ران 349 كاندید بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێرن، دوای ته‌واو بوونی پرۆسه‌كه‌ش بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، پێویسته لایه‌نی براوه یان هاوپه‌یمانییه‌كان خاوه‌نی 175 كورسی بن.
بۆ ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردن، 165 حزب و پارتی سیاسی كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی زۆرترین كورسی په‌رله‌مان، له‌ئێستادا هه‌شت حزب ئه‌ندامیان هه‌یه له په‌رله‌مانی سوید ئه‌وانیش، بریتین له سۆسیال دیموكراته‌كان، دیموكراته‌كانی سوید،مۆدێراتهكان، حزبی ناوه‌ند،حزبی چه‌پ،دیموكراته مه‌سیحییه‌كان، حزبی ژینگه، لیبهراڵهكان، كه ئه‌م حزبانه دابه‌ش بون به‌سه‌ر دوو ناوه‌ند و جه‌مسه‌ردا ئه‌وانیش چه‌پ و ڕاستن.
به‌پێی راپرسییهكان، پارتی سۆسیال دیموكرات له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و پێشبینی ده‌كرێت نزیكه‌ی 33%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت.
|