بەشێک لە لایەنگرانی بەرەی گەل و بنەماڵەی لاهور شێخ جەنگی گردبوونەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
26 جار خوێنراوەتەوە
ئهمڕۆ لە بەردەم دادگای سلێمانی، بە ئامادەبوونی بنەماڵەی لاهور شێخ جەنگی، بەشێک لە لایەنگرانی بەرەی گەل گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و ئاوات شێخ جەنگی رایگەیاند لاهور وەك هەمیشە ورەی بەرزەو هەفتەی داهاتوو پەیاممان دەبێت جەختی لەوەشکردەوە هیوادارین ئەم هەفتەیە یەكلایبكرێتەوە؛ چونكە دوای ئەوە وەزعەكە لە دەستی ئێمەدا نامێنێت و لە كۆنتڕۆڵ دەردەچێت.
بەشێک لە قسەکانی ئاوات شێخ جەنگی، خوشكی لاهور شێخ جەنگی :
🔹وەك هەمیشە لاهور شێخ جەنگی ورەی زۆر بەرزەو گیراوەكانی تریش ورەیان زۆر بەرزە.
🔹چاوەڕێی یەكلاكردنەوەی دۆسیەكەیان دەكەین و هەفتەی داهاتوو پەیاممان دەبێت.
🔹هیوادراین ئەم هەفتەیە شتێك یەكلابكرێتەوە، چونكە دوای ئەوە وەزعەكە لە دەستی ئێمەدا نامێنێت و لە كۆنتڕۆڵ دەردەچێت.
🔹پەیامەكەمان بۆ هەموو سەرانی یەكێتی و لایەنەكانە، یەك ساڵە بە هێمنی هێناومانە هەموو لایەك دانی بەخۆیدا گرتووە، بەڵام دوای ئەوە لە كۆنتڕۆڵی ئێمەدا نییە.
🔹هیچ ئاشتەوایی و گفتوگییەك لەگەڵ قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی لە ئارادانییەو ئەوە زۆر پێشتر روویداوە.
🔹لاهور پێداگرە لەسەر ئازادكردنی پێشمەرگەكان و دەڵێت، تەنها با من و پۆڵاد لە ژوورەوە بمێنیەوەو لە سێدارەمان بدەن و ئەو پرسە یەكلابكەنەوەو ئەو پێشمەرگانە ئازاد بكەن.
🔹تا ئێستا 27 كەس لە كەیسی لالەزار لە زیندان ماونەتەوەو سەردانیكردنیان دیاریكراوە دوو هەفتە جارێكە.
|