تەنها لە مانگی تەمموز زیاتر لە 6 هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمار کراوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
53 جار خوێنراوەتەوە
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری فەرمیی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی هاوسەرانی بۆ مانگی تەممووزی ساڵی 2026 بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکان لەو مانگەدا زیاتر لە شەش هەزار حاڵەتی جیابوونەوە بەمەش بەراورد بە مانگی حوزەیران ژمارەکە زیادی کردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە سەرجەم دادگاکانی تێهەڵچوونەوە لە پارێزگاکانی عێراقدا 18 هەزار و351 گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمار کراون، لە بەرامبەردا شەش هەزار و 352 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە پارێزگای بەغدا لە پلەی یەکەمی رێژەی جیابوونەوەدا هاتووە؛ بە شێوەیەک لە دادگای رەسافەی بەغدا هەزار و 407 حاڵەتی جیابوونەوە بەرامبەر دوو هەزار و 131 هاوسەرگیری تۆمار کراون، هەروەها لە دادگای کەرخی بەغدا هەزار و 213 حاڵەتی جیابوونەوە بەرامبەر هەزار و 927 هاوسەرگیری تۆمار کراون، بەمەش کۆی حاڵەتەکانی جیابوونەوە لە بەغدا گەیشتووەتە دوو هەزار و 620 حاڵەت، کە دەکاتە زیاتر لە 41%ـی کۆی گشتیی جیابوونەوەکانی وڵات لەو مانگەدا.
سەبارەت بە زۆرترین رێژەی گرێبەستی هاوسەرگیری، پارێزگای نەینەوا لە پلەی یەکەمی پارێزگاکاندا هاتووە بە تۆمارکردنی سێ هەزار و 412 گرێبەستی هاوسەرگیری و 590 حاڵەتی جیابوونەوە.
لە دوای نەینەوا، پارێزگای ئەنبار دێت بە تۆمارکردنی هەزار و 817 گرێبەست، و پارێزگای بەسرە بە هەزار و 766 گرێبەستی هاوسەرگیری، هەروەها پارێزگای بەسرە لە دوای بەغدا بەرزترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە کە 620 حاڵەت بووە.
ئامارەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئاماژە بەوە دەکەن، نزمترین رێژەی جیابوونەوە لە پارێزگای واست تۆمار کراوە کە تەنها 102 حاڵەت بووە بەرامبەر 376 هاوسەرگیری، لە دوای ئەویش پارێزگای موسەننا بە 109 حاڵەت و میسان بە 159 حاڵەت دێن.
ئاماری پارێزگاکانی دیکە:
کەرکووک: 1,382 هاوسەرگیری - 237 جیابوونەوە
سەلاحەددین 1,287 هاوسەرگیری - 194 جیابوونەوە
زیقار 957 هاوسەرگیری - 202 جیابوونەوە
دیالە 732 هاوسەرگیری - 254 جیابوونەوە
نەجەف 528 هاوسەرگیری - 177 جیابوونەوە
کەربەلا 460 هاوسەرگیری - 327 جیابوونەوە
بابل 420 هاوسەرگیری - 221 جیابوونەوە
قادسیة 288 هاوسەرگیری - 244 جیابوونەوە
هاوکات لە مانگی حوزەیراندا کۆی گشتیی حاڵەتەکانی جیابوونەوەی هاوسەران لە پارێزگاکانی عێراق 6250 حاڵەت بووە.
|