جەمیل مۆتۆرز براندی ئۆمۆدا و جەیکۆ دێنێتە ناو بازاڕەکانی عێراق و کوردستان

1     کاتژمێر پێش ئێستا  73 جار خوێنراوەتەوە

براندەکانی ئۆمۆدا و جەیکۆ، کە لەلایەن کۆمپانیای جەمیل مۆتۆرزەوە دابەشدەکرێن، کارەکانیان لە بازاڕی ئۆتۆمبێلی عێراقدا فراوان دەکەن، ئەوان گرنگییەکی زۆر دەدەن بە تەکنەلۆژیا، باشترکردنی ئەزموونی کڕیاران و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی دوای فرۆشتن.

تێکەڵبوونی هێزی جیهانی و شارەزایی ناوچەیی بازاڕی ئۆتۆمبێل لە عێراقدا

گۆڕانکارییەکی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت، چونکە دوو لە خێراترین براندەکانی جیهان (ئۆمۆدا و جەیکۆ) بە فەرمی کارەکانیان دەستپێکرد. ئەم کارە تەنها هێنانی ئۆتۆمبێل نییە، بەڵکو پڕۆژەیەکی گەورەیە کە کۆمپانیای “جەمیل مۆتۆرز” سەرپەرشتی دەکات.

جەمیلمۆتۆرز بریکارێکی سەربەخۆ و نێودەوڵەتییە و لەلایەن بنەماڵەی “جەمیل”ی سعوودییەوە دامەزراوە کە ناوبانگێکی جیهانییان هەیە. ئەم کۆمپانیایە ئەزموونێکی چەندین ساڵەیجیهانی و خزمەتگوزارییەکی زۆر نایاب دەهێنێتە ناوچەکە.

گەشەکردنێکی بێوێنەی ئۆمۆدا و جەیکۆ سەرنجی هەموو جیهانیان ڕاکێشاوە، چونکە زۆر خێرا گەشە دەکەن و ڕکابەری کۆمپانیا کۆنەکان دەکەن. لە ماوەی ٣ساڵی ڕابردوودا ئەم سەرکەوتنانەیان هەبووە:

– زیاتر لە یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار ئۆتۆمبێلیان لە جیهاندا فرۆشتووە.

– لە ٧٠ وڵاتی جیاوازدا کار دەکەن.

– بە تێکڕا هەر ١٦ ڕۆژ جارێک دەچنە ناو وڵاتێکی نوێی جیهانییەوە.

– ١,٣٦٤ پێشانگای فرۆشتنیان کردووەتەوە، کە دەکاتە کردنەوەی یەک پێشانگای نوێ لە هەر ڕۆژێکدا.

– لە ٢٠ وڵاتی ئەوروپیدا هەن و خێراترین براندی ئۆتۆمبێلن کە لە ئەوروپادا گەشە دەکەن.

نایابی لە ئەندازیاری و دروستکردنی ئۆتۆمبێل هۆکاری سەرەکی ئەم گەشە جیهانییە ئەوەیە کە ئەم براندانە زۆر گرنگی بە ئەندازیاری و کوالێتی دروستکردن و داهێنانی بەردەوام دەدەن. ئۆتۆمبێلەکانی ئۆمۆدا و جەیکۆ لەسەر بنەمای تواناکانی کۆمپانیای “چێری”ی جیهانی دروست دەکرێن. ئەم ئۆتۆمبێلانە بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیا و سیستەمی زیرەک و پرۆسەیەکی توندی کۆنتڕۆڵکردنی کوالێتی بەرهەم دەهێنرێن.

هەموو ئۆتۆمبێلێک لە کاتی دروستکردنیدا تاقیکردنەوەی زۆر توندی بۆ دەکرێت تا دڵنیابن لەوەی کە کوالێتییەکەی جێگیرە و بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە و متمانەی پێ دەکرێت.

ئەم شێوازە لەگەڵ دیزاینێکی مۆدێرن و تەکنەلۆژیای سەلامەتی پێشکەوتوو تێکەڵ کراوە، کە وا دەکات ئۆمۆدا و جەیکۆ ئەزموونێکی نایاب پێشکەش بە کڕیاران بکەن.

بۆ زانیاری زیاتر ئێستا دەتوانیت باشترین جۆری ئەندازیاری ئۆتۆمبێل ببینیت, بۆ هەر پرسیارێک یان بۆ زانینی شوێنی پێشانگاکانمان، پەیوەندی بکە بە ژمارەی کورت: ٧٥٥٤،

یان سەردانی ماڵپەڕی فەرمیمان بکە لە omodajaecooiraq.com.

بۆ وەڵامی خێرا، دەتوانیت ڕاستەوخۆ لە واتسئاپ نامە بۆ تیمەکەمان بنێریت بەژمارەکانی: 07709665554 یان 07509665554. هەروەها بۆ ئەوەی ئاگاداری نوێترین داهێنانەکانی بواری ئۆتۆمبێل و گۆڕانکارییەکانی پیشەسازی بیت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە