ڕێگا بە هاوردەکردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان دەدرێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا
33 جار خوێنراوەتەوە
وهزیری سامانه سروشتییهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش رایگهیاند، پێویستە لە بازگەکان هەمو کاتێک بە بەردەوامی ئاسانکاریی بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانن بەنزین بەپێی کوالێتی سامانە سروشتییەكان بۆ ناو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هاوردە بکەن.
کەمال محهمهد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت لە نوسراوێکدا بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش، رایگهیاندوه، ڕێگە بە هاوردەکردنی بەنزین دراوە و پێویستە لە بازگەکان هەمو کاتێک بە بەردەوامی ئاسانکاریی بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانن بەنزین بەپێی کوالێتی سامانە سروشتییەكان بۆ ناو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هاوردە بکەن و خواستی بازاڕ وەک پێوست دابین بکرێت.
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئهو بڕیاره بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی كەمیی بەنزین و كۆنتڕۆڵكردنی نرخەكەیهتی له ههرێمی كوردستاندا.
گرانیی نرخی سوتەمەنی (بەنزین) لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە و لە ماوەی ئەمساڵدا گۆڕانكاریی زۆری بەخۆیەوە بینیوە. بەهۆی جیاوازیی نرخ و دابەشکردنی بەنزینی حکومی نرخەکان لە شارەکانی هەرێم بە شێوەیەکی بەرچاو جیاوازن و باری قورسیان خستوەتە سەر شانی هاووڵاتییان و شۆفێران.
|