تەرمی عەلی خامنەیی چۆن دەهێندرێتە عێراق؟

1     کاتژمێر پێش ئێستا  16 جار خوێنراوەتەوە

تەرمی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ رێوڕەسمی ماڵئاوایی و زیارەت دەهێنرێتە شارەکانی نەجەف و کەربەلا لە عیراق و دواتر بۆ بە خاکسپاردن دەگەڕێندرێتەوە بۆ شاری مەشهەد لە ئێران.

عەلی مەیالی، جێگری پارێزگاری کەربەلا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە رۆژی هەشتی تەممووز تەرمی عەلی خامنەیی دەهێندرێتە عێراق و رێوڕەسمی ماڵئاوایی کردن لە تەرمەکەی بەڕێوەدەچێت.

جێگری پارێزگاری کەربەلا دەڵێت، هێنانی تەرمی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی تەنیا بۆ مەبەستی ئایینی و رێوڕەسمی ماڵئاواییە "بۆ ماڵئاوایی و زیارەتی ئیمام حوسێن و ئیمام عەلی دەهێنرێت و دواتر دەگەڕێندرێتەوە." 

سەبارەت بە شێوازی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکەش، ئاماژەی بەوە کرد، ئامادەکارییەکان لە ئاستێکی بەرزدان و وتی، "پێشوازییەکی جەماوەریی لێدەکرێت، چونکە ئەو رێبەرە و شوێنکەوتووی هەیە، شوێنکەوتووانی شیعەش بە سنوورەکانەوە نەبەستراونەتەوە."

بە وتەی جێگری پارێزگاری کەربەلا، بەرپرسانی باڵای حکومیی عێراق و ئێران لە رێوڕەسمەکەدا بەشدار دەبن و وتیشی، "لە فڕۆکەخانەی نەجەف پێشوازی لێدەکرێت و رێوڕەسمی فەرمی و پڕۆتۆکۆڵی بۆ دەکرێت."

سەبارەت بە شوێنی بەخاکسپاردنی، جێگری پارێزگاری کەربەلا باسی لەوە کرد، دوای رێوڕەسمی ماڵئاوایی، بۆ بەخاکسپاردن دەگەڕێندرێتەوە بۆ مەشهەد.


بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغد بکات و لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق باس لە ئامادەکارییەكان بۆ بەڕێوەبردنی پرسە و بە خاكسپاردنی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران بکات


   ئەمانەش بخوێنەرەوە