عێراق لەبارەی کەسوکاری شەهیدان داوایەکی بەپەلە لە کوردستان دەکات

1     کاتژمێر پێش ئێستا  20 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق داوایەک ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات، تاوەکو کەسوکاری شەهیدان کارتی بانکی 'هەژماری من' دەربهێنن، بۆ ئەوەی مووچەکانیان ڕانەگیرێت.

محموود سەرمۆردی، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی بەڕيوبەرایەتیی گشتیی شەهیدانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: داوا لە کەسوکاری شەهیدان دەکەین پەلە لە دەرهێنانی کارتی بانکی 'هەژماری من' بکەن، بۆ ئەوەی مووچەکانیان ڕانەگیرێت، چونکە وەزارەتی دارایی عێراق داوایەکی لەسەر ئەم بابەتە ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، کە دوایین وادە بۆ دەرکردنی کارتی بانکی 'هەژماری من' ڕۆژی 31-8-2026ە، بەپێچەوانەوە کێشە بۆ مووچەکانیان دروست دەبێت.

بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی بەڕيوبەرایەتیی گشتیی شەهیدانی سلێمانی وتیشی: تا ئێستا پێنج هەزار کەسوکاری شەهید هەژماری منیان نەکردووە، پێویستە بە زووترین کات بچن مامەڵەی هەژماری من لەو بانکە بکەن کە مووچەی لێ وەردەگرن.

مەحموود سەرمۆردی باس لەوە دەکات، نۆ هەزار خێزانی دیکە کارتی بانکی 'هەژماری من'یان دەرهێناوە، بەڵام نەڕۆشتوون وەریبگرنەوە، بۆ ئەوەی کێشە بۆ مووچەکانیان دروست نەبێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە