چەند مەرجێکی ئەمریکا بۆ حکومەتی نوێی عێراق ئاشکرا بوو

1     کاتژمێر پێش ئێستا  273 جار خوێنراوەتەوە

به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا رایدەگەیەنێت، وڵاته‌كه‌ی پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هاوكارییە دارایی و ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق سێ مه‌رجی سه‌ره‌كی داناوه‌، له‌وانه‌ بڕینی ته‌واوی هاوكاریه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ گروپه‌كان و كۆتاییهێنانی به‌ ڕۆڵیان له‌ناو دامه‌زراوه‌كاندا. 

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێكی ئه‌مریكیەوە بڵاویکردەوە، "واشنتن بەدوای هەنگاوی کۆنکرێتیدا دەگەڕێت لە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ دوورخستنەوەی دەوڵەت لە گرووپە چەکدارەکان پێش دەستپێکردنەوەی هاوکارییە دارایی و ئەمنییەکان".

ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت زەیدی هێڵی کاڵبوی نێوان دەوڵەتی عێراق و گروپە چەکدارەکان ڕوونبکاتەوە"، جەختیشیکردەوە "دەستپێکردنەوەی پشتیوانی تەواو پێویستی بە دەرکردنی گرووپە چەکدارەکانە لە هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەت، بڕینی بودجەی ئەوان لە بودجەی عێراق و رێگریکردن لە پێدانی موچە بە چەکدارەکانیان".

به‌گوێره‌ی وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌، ئه‌و سێ خاڵه‌ ئەو هەنگاوە کۆنکرێتییانەن کە متمانە به‌ ئه‌مریكیه‌كتن دەبەخشن و هانی ده‌ده‌ن بۆ پشتیوانیكردنی حكومه‌تی نوێی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی زه‌یدی.

به‌گوێره‌ی وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌مریكییه‌، "دامەزراوەکانی ئەمریکا لە عێراق لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕەوە لە 28ی شوباتی ئه‌مساڵەوە زیاتر لە 600 هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر، هەروەها لە دوای رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران لە 8ی نیسان هێرشەکان وەستاون، جگە لە هێرشەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە