داهاتی چوار مانگی ده‌روازه سنوریه‌كان ترلیۆنێك دینار تێده‌په‌ڕێنێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا
31 جار خوێنراوەتەوە
عومه‌ر وائیلی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی چوار مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، داهاتی گومرگی زیاتر له ترلیۆن دینارێك بوه، پێشبینیشده‌كات كۆی داهاتی گومرگی بۆ ئه‌مساڵ بگاته سێ ترلیۆن دینار.
عومه‌ر وائیلی دەڵێت، "ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوریه‌كان رێگه‌ی جێگره‌وه‌ی به‌نده‌ره‌كانی ده‌ریایی یان ده‌روازه سنورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌گه‌ڵ ئێران گرتوه‌ته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی كارئاسانی بۆ هاورده‌كردنی كاڵاكان بۆ عێراق بكه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، توانیمان له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی دیكه‌وه به‌دیل بدۆزینه‌وه، واته ترێبیل، عه‌رعه‌ر، سه‌فوان، بۆئه‌وه‌ی توانای هاورده‌كردن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادبكه‌ین، ئه‌مه‌ش بوه هۆی سه‌قامگیری نرخه‌كان له‌بازاڕدا، هه‌روه‌ها هیچ كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاتنه ناوه‌وه‌ی كاڵاكان تۆمارنه‌كرا.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق ده‌شڵێت، "ده‌روازه سنورییه‌كان پلانی كورتخایه‌ن و مامناوه‌ند و درێژخایه‌نیان هه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر ئاسته‌نگێك كه ڕوبه‌ڕوی وڵات ده‌بێته‌وه".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، "ده‌روازه سنورییه‌كان له ساڵی 2024دا، دو ترلیۆن دینار و له ساڵی 2025 دو ترلیۆن و 500 ملیار دیناریان ده‌ستكه‌وتوه، له چوار مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیشدا یه‌ك ترلیۆن دینارمان تێپه‌ڕاندوه، داتاكانیش ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه تا كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌گه‌ینه سێ تریلیۆن دینار".
ڕونیكرده‌وه "ده‌روازه‌كان پێشینه‌یه‌كی به‌رده‌وامیان هه‌یه له كۆكردنه‌وه‌ی داهات له ماوه‌ی ساڵانی 2024 و 2025 و 2026دا، لهههوڵهكانیشان به‌رده‌وامن به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین داهاتی نانه‌وتی".
پێشتریش ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق رایگه‌یاندبوو"به‌كارهێنانی حوكمڕانی ئه‌لیكترۆنی، دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی زۆر كه‌مكردوه‌ته‌وه كه له ماوه‌ی ڕابردودا زۆربه‌ی ده‌روازه‌كانی گرتۆته‌وه، كاركردن له ده‌روازه‌كان 24 كاتژمێر به‌رده‌وامه، له سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی فیدڕاڵی سیستمی ئه‌لیكترۆنی جێبه‌جێده‌كرێت".
|