نێچیرڤان بارزانی لە بەغدایە و لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبێتەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە بەغدا و ژمارەیەک کۆبوونەوەی دەبێ.
نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويست بۆ سه‌رخستنى هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراقى فيدراڵی پێشكه‌ش ده‌كات.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقی فیدراڵ تاوتوێ کران و جەخت لە پێکهێنانی حکوومەتێک کرایەوە کە وەڵامدەرەوەی ئاڵنگارییەکانی قۆناغەکە و چاوەڕوانی و داواکارییەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە “هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان و کاری پێکەوەیی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات، بەتایبەتی کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور، هەروەها جەخت لە پاراستنی ئارامی، سەقامگیری و سەروەریی عێراق کرایەوە”.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه “هه‌رێمى كوردستان پشتگيرى له پرۆسه‌ى سياسيى عێراق ده‌كات و هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويست بۆ سه‌رخستنى هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراقى فيدراڵی پێشكه‌ش ده‌كات”.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە کە “سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى، وێڕاى ده‌ربڕینی خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه، ستايشى هه‌ڵوێست و سياسه‌ته‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و ديد و بۆچوونه‌كانيان كرد له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌ش”.
کاریگەری و لێکەوتەکانی شەڕ و دۆخی ناوچەکە بەسەر عێراقەوە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە تێیدا جەخت لە دوورخستنەوەی وڵات لە مەترسییەکانی پێکدادان و گرژییەکان کرایەوە.
|