ئێران رێگە بە کەشتییە پاکستانییەکان دەدات بە گەروی هورمزدا ​​تێپەڕن

2   کاتژمێر پێش ئێستا  29 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، ئێران ڕەزامەندی دەربڕیوە کە ڕێگە بە ژمارەیەکی دیکەی کەشتییە پاکستان بدات بە گەروی هورمزدا تێپەڕن.

ئیسحاق دار لە پۆستێکیدا لەئێکس دەڵێت، "حکومەتی ئێران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەوەی کە 20 کەشتیی دیکە كه‌ ئاڵای پاكستانیان له‌سه‌ر بە گەروی هورمزدا تێپەڕن".

دار پێشوازی لەو بڕیارە کرد و بە "مژدە بۆ ئاشتی" وەسفی کرد و وتی "یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری ناوچەکە"، بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆژنامەوانی ئەڵمانی.

وەزیری دەرەوەی پاکستان کە هاوکات جێگری سەرۆک وەزیرانی پاکستانیشە، ڕایگەیاندوە، "گفتوگۆ، دیپلۆماسی و ڕێوشوێنی دروستکردنی متمانەی وەک ئەمانە تاکە ڕێگەی پێشەوەیە".


پاکستان سنورێکی نزیکەی 900 کیلۆمەتر لەگەڵ ئێراندا هاوبەشە و لە نێوان پەرەسەندنی ترسەکانی شەڕی فراوانتر لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە لایەک و ئێران لە لایەکی دیکە وەک ناوبژیوانێک دەرکەوتوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە