بەیانیی ئەمڕۆ چەند بارەگایەک حەشدی شەعبی کرانە ئامانج
2 کاتژمێر پێش ئێستا
47 جار خوێنراوەتەوە
دەستەی حەشدی شەعبی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە رایدەگەیەنێت پارەگاکانی حەشد لە پارێزگای نەینەوا کراوەتە ئامانج.
لە راگەیەندراوەکەی دەستەی حەشدی شەعبی هاتووە، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئاداری 2026، بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا، لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیل بە ئامانج گیران.
ئاماژە بەوەکراوە، بارەگاکان سێ هێرشی ئاسمانیان کراوەتە سەر، کە یەکەم هێرش بارەگای لیوای 14ی ناو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی کردووەتە ئامانج، هێرشەکانی دووەم و سێیەم بارەگاکانی چواری سەر بە بەهەمان لیوای کردووەتە ئامانج، تەنها زیانی مادی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
|