مەسرور بارزانی: پابەندین بە گرنگیدان بە زمانی کوردی و پێکهاتەکانی کوردستان
1 کاتژمێر پێش ئێستا
160 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ "رۆژی جیهانیی زمانی دایک" پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "پابەندین بە گرنگیدان بە زمانی کوردی و زمانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی کوردستان."
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی "رۆژی جیهانیی زمانی دایک" لە کوردستانیان دەکات و دەڵێت، "هەرێمی کوردستان بە هەبوونی زمان و کولتووری جیاوازەوە دەوڵەمەندە و جێی شانازییە، کە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان، ئازادانە بە زمانی دایکی خۆیان دەدوێن و دەخوێنن."
سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەشڵێت، "زمان، بنەمایەکی گرنگ و سەرەکیی بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە. حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە گرنگیدان بە زمانی کوردی و زمانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دووپات دەکاتەوە."
رۆژی 21 شوباتی هەموو ساڵێک رۆژی جیهانیی زمانی دایكە و هەموو گەلانی جیهان بە چالاكی جۆراوجۆر ئەو رۆژە بەرز رادەگرن. لە جیھاندا 6 ھەزار زمان ھەن، بەڵام زۆریان مەترسیی لەنێوچوونیان لەسەرە و زۆرترین خەڵك قسە بە 100 زمان دەكەن، زمانی كوردییش لە پلەی 59-یەمین زمانی جیهاندایە.
|