قوباد تاڵەبانی: تاوانی شەهیدکردنی ئاکۆ سابیر بەبێ سزا تێپەڕ نابێت
2 کاتژمێر پێش ئێستا
12 جار خوێنراوەتەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ئەم تاوانە چەپەڵەی چەمچەماڵ کە بووە بۆی شەهید کردنی کارمەندێکی ئاسایش، بێ سزای یاسایی تێپەڕ نابێت و ئەو تاوانبارانەی دەستگیرکراون سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن.
دەقی راگەیەندراوەکەی قوباد تاڵەبانی:
زۆر بە داخەوە کاک ئاکۆ سابیر کارمەندی دڵسۆزی هێزەکانی ئاسایش کە دوێنێ لەگەڵ دوو هەڤاڵی دیکەی لەکاتی ئەرکی هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لەلایەن چەند چەکدارێک تەقەیان لێ کرا و برینداربوون، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.
لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهید ئاکۆ و هەموو هەڤاڵانی لە هێزەکانی ئاسایش و خەڵکی چەمچەماڵ و هەموو کوردستان دەکەم. هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەینەوە ئەم تاوانە چەپەڵە بێ سزای یاسایی تێپەڕ نابێت و ئەو تاوانبارانەی دەستگیرکراون سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن.
|