ئەلۆنسۆ بە پێرێزی گوتووە یاریزانێکی بخاتە لیستی فرۆشتنەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
17 جار خوێنراوەتەوە
چابی ئەلۆنسۆ، بۆی دەرکەوت کە ئامۆژگارییەکی کارلۆ ئەنچێلۆتی بۆ ئەو راست بووە و ئێستا گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی کە دەبێت بەقسەی بکات ، بۆیە بە فلۆرێنتینۆ پێرێزی گوتووە "فران گارسیام ناوێت و بیفرۆشە".
کارلۆ ئەنچیلۆتی پێشتر هۆشداری دابوو سەبارەت بە ئاستی فران گارسیا و ئێستا چابی ئەلۆنسۆ دووپاتی دەکاتەوە کە بۆچوونەکەی کارلیتۆ راست بووە ئەو یاریزانە چیدە بۆ ریال مەدرید دەستنادات!
ئەزموونەکە راستیی هەندێک لە بڕیارەکانی کارلۆ ئەنچێلۆتی سەلماند، بەڵام هەڵەکانیشی دەرخست لە پێنەدانی هەلی یاریکردن بەشێوەی سەرەکی و بەردەوام بەو یاریزانانەی ئامادەییان نیشانداوە. لەنێو ئەمانەدا، فران گارسیا دەرکەوت، کە پێشبینی دەکرا سوودێکی زۆر لە هاتنی چابی ئەلۆنسۆ بۆ سەر کورسی راهێنەرایەتی وەربگرێت، بەڵام بەهۆی بوونی فێرلاند مێندییەوە خۆی لەرۆڵێکی لاوەکیدا بینیەوە، سەرەڕای توانا و لێهاتووییەکەی.
لەمیانی جامی جیهانی یانەکاندا، گارسیا توانایەکی باشی نیشاندا، بەڵام هاتنی ئەلڤارۆ کارێراس دوای چەند هەفتەیەکی کەم جارێکی دیکە دەرفەتەکانی کەمکردەوە، ئەمەش وایکرد رۆڵی لە تیپەکەدا زیاتر لاوەکی بێت نەک کاریگەر. ئەم دەرفەتە سنووردارانە، سەرباری ئاستە نائومێدکەرەکەی بەرامبەر سێلتاڤیگۆ، کە تێیدا لەڕووی هێرشبەری و بەرگرییەوە لاواز دەرکەوت و دوای ناڕەزایەتیدەربڕین بەرامبەر ناوبژیوانی یارییەکە کارتێکی سووری وەرگرت، بێئومێدییەکەی زیاترکرد.
دۆخەکە گەیشتە ترۆپک دوای ئەوەی چابی ئەلۆنسۆ دەستێوەردانی کرد بۆ سەرزەنشتکردنی بەهۆی رەفتارەکەیەوە، ئەمەش رووبەڕووی واقیعێکی سەختی کردەوە.
وەک میدیاکانی ئیسپانیا ئاماژەی پێدەکەن، فلۆرێنتینۆ پێرێز لەسەر داوای ئەلۆنسۆ یاریزانە تەمەن 26 ساڵەکە دەخاتە لیستی گواستنەوەکانەوە (لیستی فرۆشتن)، لە هەنگاوێکدا کە لەوانەیە کۆتایی بە کاروانی گارسیا لەگەڵ ریال مەدرید بهێنێت دوای سێ ساڵ بەبێ ئەوەی بتوانێت تواناکانی خۆی بسەلمێنێت.
|