لەکاتی دروستبوونی لافاودا چۆن خۆمان بپارێزین؟

3   کاتژمێر پێش ئێستا  36 جار خوێنراوەتەوە

لافاو رووداوێکی باوی سروشتییە و لە زۆربەی وڵات و ناوچەكانی دنیادا روودەدات، بەتایبەتی لە وەرزی باراندا، لە دنیای پێشكەوتوودا رێکاری تایبەت بە چۆنییەتی خۆپاراستن دەگیرێتە بەر.

ماڵپەڕی " النفاج " لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بە رێکارەکانی خۆپاراستن لەکاتی دروستبوونی لافاودا کردووە، بریتین لە:

١. بە هیچ شێوەیەک لە ئاوەکە مەپەڕنەوە.

٢.دوور بکەوەرەوە لە شیو و دۆڵەکان کاتێک رەشەبا و باران روودەدات.

٣.لافاو خێرا زیاد دەکات چاوەڕێ مەکە تا ئاو بەرز دەبێتەوە، دەستبەجێ لە ناوچە نزمەکان دووربکەونەوە، لەو شەقامەنەدا لافاویان تێدا دروست بووە شۆفێری مەکە.

٤.ئەگەر ماڵەکەت لە شوێنی مەترسی دایە، ئەگەری هەیە بەر لافاو بکەوێت، لە کاتی مەترسیدا دەبێت چۆڵی بکەیت.

٥. پاککردنەوەی سەربان و حەوشە لە گەڵا و عەلاگە و مقەبا تا لە کاتی باراندا نەچنە بەردەم مەنهۆڵ و گونجەکان.

٦.پارەی نەختینە، دەرمان و پێداویستی فریاگوزاری سەرەتایی و پۆشاکی پێویست لەگەڵ بەڵگەنامە گرنگەکان بە پارێزراوی بهێڵەوە و ئەو شوێنانە دیاری بکە کە دەتەوێت لە ئەگەری لافاودا بۆی بڕۆیت.

٧.کە بینیت لافاو دروست بووە، دەستبەجێ کارەبا و ئاوی ماڵەکەت ببڕە چونکە ئەگەری روودانی تەقینەوە یان گڕگرتن لە کاتی لافاودا زۆرە.

٨.لەکاتی پێشبینی روودانی لافاودا چاودێری هەواڵەکان بکە تا خیراتر ئاگاداری گۆڕانکارییەکانی بڵاوبوونەوەی لافاو بیت لە ناوچەکەتدا لە پێناو سەلامەتیت.

٩.هاوڵاتیان پێویستە لە ئەگەری دروست بونی لافاودا بە خێرای پەیوەندی بکەن بە ژمارە (١١٥_١٢٥) ـی ژووری فریاگوزارییەوە تاوەکو بە زووترین کات بتواندرێت تیمەکانی بەرگری شارستانی بگەیەندرێتە ناوچەکە.

١٠. باشتر وایە هەمیشە ماڵەوە جزمە و پۆشاكی بەرباران یان ئەو پۆشاکانەی ئاو دانادات لێی بێت، بۆ خۆت و منداڵەكانت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە