بافڵ تاڵەبانی: دامودەزگاکانمان ڕاسپاردووە خزمەتی هاوڵاتییان بکەن
4 کاتژمێر پێش ئێستا
24 جار خوێنراوەتەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا هاوسۆز و هاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانییانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و سنووری کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی کوردستان دەربڕی و راشیگەیاند:" ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەواوی دامودەزگا و ئۆرگانەکانمان راسپاردووە لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە ئیدارییەکان بن و خزمەتی هاوڵاتییان بکەن".
دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی:
هاوسۆز و هاوخەمی کەسوکاری قوربانییانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و سنووری کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی کوردستانم و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم.
ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەواوی دامودەزگا و ئۆرگانەکانمان راسپاردووە لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە ئیدارییەکان بن و خزمەتی هاوڵاتییان بکەن.
سوپاس و دەستخۆشی بێپایانیش ئاڕاستەی تیمەکانی فریاگوزاری و هێزە ئەمنییەکان دەکەم کە هاریکاریی تەواوی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بوون.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
|