راگەیێندراوی لیژنەی ئەمنیی هەولێر لەبارەی گرژییەکانی قەزای خەبات
1 کاتژمێر پێش ئێستا
201 جار خوێنراوەتەوە
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر راگەیێندراوێکی لەبارەی گرژییەکانی ئێوارەی رۆژی 1ی کانوونی یەکەمی 2025 بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، "کۆمەڵێک کەسی هاندراو هەوڵی کردەوەی ئاژاوەگێڕی، تەقە و سووتاندنی شوێنە گشتییەکانیان داوە."
بەپێی راگەیێندراوی لیژنەکە، "ئێوارەی رۆژی دووشەممە 01-12-2025 کۆمەڵێک کەسی هاندراو هەوڵی کردەوەی ئاژاوەگێڕی، تەقە و سووتاندنی شوێنە گشتی و فەرمییەکانیان لە قەزای خەبات دا، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی هێمنانە کۆنترۆڵی دۆخەکەیان کرد."
دەقی راگەیەندراوەکە:
ئێوارەی رۆژی دووشەممە ١/١٢/٢٠٢٥ کۆمەلێک کەسی هاندراو هەوڵی کردەوەی ئاژاوەگێڕی، تەقە و سووتاندنی شوێنە گشتی و فەرمییەکانیان لە قەزای خەبات دا، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی هێمنانە کۆنترۆلی دۆخەکەیان کرد.
لەو چوارچێوەیەشدا سەرکێشی ئاژاوەگێڕییەکان کە کەسێک بوو بە ناوی نێچیروان عیسا میرمسو لە کاتی راکردنی لە رێگای کەرکوک دەستگیر و راپێچی بەردەم یاسا کرا. ناوهاتوو خەلکی هانداوە بۆ هەلگرتنی چەک و تەقاندنەوەی دامەزراوە ئابووری و نیشتمانییەکان.
تەواوی ئەوانەی بوونەتە هۆکاری تێکدانی سەقامگیری و ئاژاوەیان ناوەتەوە، رووبەڕی یاسا دەکرێنەوە. ئاشکراکردنی پیلانەکانی ئەو گرووپە و ئەوانەی پالنەری بوون بۆ دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بەجێدەهێلین.
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر
|