ڕەوتی هەڵوێست چۆڵکردنی گوندی لاجان ڕه‌تده‌كاته‌وه و به " مەترسیدار" ناویده‌بات
2 کاتژمێر پێش ئێستا
115 جار خوێنراوەتەوە
ڕەوتی هەڵوێست له‌باره‌ی چۆڵكردنی گوندی لاجان له سنوری گوێر، ڕایگه‌یاند، بەکارهێنانی هێزی ئەمنی و سەربازی لە بەرژەوەندی کۆمپانیای لاناز، چۆڵکردنی دانیشتوانی ڕەسەنی گوندێک پێشهاتێکی مەترسیداری بێ پێشینەیە، ده‌شڵێت، "پاڵاوگەی لانازو هاوشێوەکانی لەسەر حسابی نەوتی کوردستان سەدان ملیۆن دۆلاریان کۆکردوەتەوە، ناکرێت لەسەر ویستی پاڵاوگەیەک خەڵک لە زێدی خۆی دەربەدەر بکرێت".
ڕەوتی هەڵوێست پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه، "ئەو دیمەنەی لە گوندی لاجان ڕودەدات ئازاربەخشە، ناچارکردنی دانیشتوانی گوندێک کوردنشین بەچۆڵکردنی گوندەکەیان لەبەرئەوەی داوای دەرفەتی کاریان لە پاڵاوگەی لانازی دەسەڵاتدارکردوە! هەنگاوێکی ترسناکە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بەکارهێنانی هێزی ئەمنی و سەربازی لە بەرژەوەندی کۆمپانیای لاناز، چۆڵکردنی دانیشتوانی ڕەسەنی گوندێک پێشهاتێکی مەترسیداری بێ پێشینەیە.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه، ڕەوتی هەڵوێست داوای لابردنی فشار لەسەر دانیشتیوانی گوندی لاجان دەکات و نوێنەرایەتی وڵاتان لەم پێشهاتە ئاگاداردەکاتەوە.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "پاڵاوگەی لانازو هاوشێوەکانی لەسەر حسابی نەوتی کوردستان سەدان ملیۆن دۆلاریان کۆکردوەتەوە، ناکرێت لەسەر ویستی پاڵاوگەیەک کە خاوەنەکانی دیارن خەڵک لە زێدی خۆی دەربەدەر بکرێت".
سه‌رچاوه‌كان له گوندی لاجان-ی مه‌خمور ڕایانگه‌یاند، دانیشتوانی گونده‌كه ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن، چونكه هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان به‌دوای چه‌كدا ده‌ستپێده‌كه‌ن و هه‌ر ماڵێك چه‌كی تیادابێت، خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ستگیركرده‌كرێت، ده‌شڵێن، له ئێستادا دانیشتوانی گونده‌كه له ژن، منداڵ و پیاو به‌ره‌وی ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه ده‌ڕۆن و خێمه‌یان هه‌ڵداوه.
ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه دانیشتوانی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد و داوایانكرد ئه‌و پاڵاوگه نایاساییانه دابخرێن یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێ كارده‌كه‌ن خه‌ڵكی گونده‌كان بن و دایانبمه‌زرێنن.
نیوەڕۆی 29ی 11ی 2025 له گوندی لاجان-ی نزیك گوێر له سنوری پارێزگای هه‌ولێر شه‌ڕ له نێوان خه‌ڵكی ناڕازیی و هێزه ئه‌منیه‌كان ڕویدا و به‌هۆیه‌وه دو كه‌س كوژران و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، ژماره‌یه‌ك كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
|