ده‌وڵه‌تی یاسا پێشنیازێكی نوێ بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌خاته‌ڕو
3 کاتژمێر پێش ئێستا
154 جار خوێنراوەتەوە
سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كه نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پێشنیازیكرد كه كاندیدێكی "سازش له‌سه‌ركراو" بۆ پێكهێنان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی داهاتو دیاریبكرێت و راشیگه‌یاند، ئه‌م پێشنیازه له قۆناغی داهاتودا نزیكترینه له گۆڕه‌پانه‌كه‌وه نه‌ك كاندیدێك به‌هۆی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیه‌وه.
عامر خزاعی سه‌ركرده‌ی دیاری هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، "له پشت په‌رده‌وه كاركردن بۆ هه‌ڵبژاردنی حكومه‌ت وه‌ك دانوستانه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ستیپێكردوه و وه‌ك هه‌میشه بڕیاره، ژماره‌یه‌ك پێوه‌ر دابنرێن و رێكه‌وتنیان له‌سه‌ر بكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ڕه‌نگه هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و كاندیدێكی سازش له‌سه‌ركراو بڕۆن و له قۆناغی داهاتودا هه‌مو شتێك له‌سه‌ر مێز بێت و به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران چیتر به ده‌نگه‌كان دیاری ناكرێت، به‌و پێیه‌ی ئه‌وه له ساڵی 2014ه‌وه پێوه‌ر نه‌بوه، پێشبینیش ناكه‌ین ژماره‌ی ده‌نگ و كورسییه‌كان ببێته هۆكارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ هه‌ر لایه‌نێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران".
له لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌م بابه‌ته "به‌پێی ڕێككه‌وتن و كۆده‌نگی نێوان هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه ده‌بێت و هه‌ر له‌وێوه كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران دیاریده‌كرێت".
كوتله سیاسییه‌كان به‌رده‌وامن له گفتوگۆکانیان بۆ دانانی نه‌خشه‌ی هاوپه‌یمانێتیه‌كانی داهاتوو كه ڕێگه خۆشده‌كات بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له عێراق، به له‌به‌رچاوگرتنی نه‌بونی براوه‌یه‌كی ره‌ها كه بتوانێت به‌پشت به‌ستن به‌كورسیه‌كانی خۆی، حكومه‌ت پێكبهێنێت.
|