فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی2 بۆ ٧ ڕۆژ چەند زانیارییەک ئاشکرا دەکات
3 کاتژمێر پێش ئێستا
41 جار خوێنراوەتەوە
لیوا مەریوان هەمەوەندی، فەرماندەی پشتیوانی2 ڕایگه‌یاند، بڕوام به‌وه‌نیه به خه‌ڵك بڵێیت، بچێت وێنه‌ی ده‌نگه‌كه‌ی بگرێت، ده‌بێت متمانه هه‌بێت و خه‌ڵك ده‌زانێت ده‌نگ به‌كێ ده‌دات.
لیوا مەریوان هەمەوەندی، فەرماندەی پشتیوانی2 به 7ROJی ڕاگه‌یاند، "به‌رنامه‌مان بۆ هێزه‌كانمان داناوه كه به‌جۆرێك بێت قه‌ره‌باڵغی دروستنه‌بێت و كاتیش نه‌كوژین بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی بچینه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ین و یارمه‌تی كۆمسیۆن و هێزه ئه‌منیه‌كان بده‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌مجاره هه‌ڵبژاردن باشتر و ئاسانتره و كارتهكهمان كرده ئامێره‌كه و زو خوێندیه‌وه و وێنه‌ت ده‌گرێت".
په‌یوه‌ست به فشاركردن له هێزه ئه‌منیه‌كان، لیوا مەریوان هەمەوەندی ده‌ڵێت، "بڕوام به‌وه نیه به خه‌ڵك بڵێیت وێنه‌ی ده‌نگه‌كه‌ت بگره، ده‌بێت متمانه له نێوان هه‌بێت، خه‌ڵك ده‌زانێت ده‌نگ به‌كێ ده‌دات".
کاژمێر 07:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و له هه‌رێمی كوردستان و عێراق 809 بنكه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت كراونه‌ته‌وه كه چوار هه‌زار و 501 وێستگەی ده‌نگدان له خۆده‌گرن.
|