نێچیرڤان بارزانی: بەبێ رق و کینە بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن
2 کاتژمێر پێش ئێستا
64 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە دەڵێت، هه‌مووان "با ئازاد بن له بانگه‌شه‌كردن بۆ سياسه‌ت و ئاراسته و كارنامه‌كه‌يان، به‌ڵام نابێت هيچ كه‌س و لايه‌نێك رق و كينه بڵاو بكاته‌وه."
نێچیرڤان بارزانی داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات، "پابه‌ندى ڕێنمايييه‌كانى كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بن. بانگه‌شه‌يه‌كى شارستانى به‌ڕێوه ببه‌ن كه ره‌نگدانه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و فره‌ڕه‌نگيى پێكهاته‌كانى كوردستان بێت و نه‌بێته هۆى گرژى و دابه‌شكردن و بێزاركردنى كۆمه‌ڵگه و تێكدانى ئاراميى هاووڵاتييان."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، خه‌ڵكى كوردستان "ده‌بێ وەک كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى مه‌ده‌نى، ململانێيه‌كى شارستانى له‌م پرۆسه‌يه‌دا به‌ڕێوه ببات. كانديدبوونى ئافره‌ت زۆر گرنگ و بايه‌خداره، ده‌بێ ناو و پێگه و رێز‌ى پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێ رێز له هێما و پيرۆزييه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كان بگيرێت، هێزه ئه‌منييه‌كانيش پيشه‌ييانه و بێ جياوازى ئه‌ركى خۆيان له پاراستنى هه‌مووان جێبه‌جێ بكه‌ن."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات، "دواجار هه‌موو ئه‌وانه‌ى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌چنه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى فيدراڵ، ئامانجيان خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى كوردستان و عێراقه، ده‌بێ بزانن كه به يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى، ده‌توانن خزمه‌تى باشترى ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان و عێراق بكه‌ن و ماف و ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى بپارێزن. بۆيه نابێ له بانگه‌شه‌دا كارێكى وا به‌رانبه‌ر به يه‌كتر بكه‌ن كه سبه‌ى نه‌توانن پێكه‌وه كار بكه‌ن."
هاوکات، هيواى بانگه‌شه‌يه‌كى ئارام و سه‌ركه‌وتوو بۆ هه‌موو لايه‌ک و سه‌قامگيرى و سه‌رفرازى و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وام بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق دەخوازێت.
ئەمشەو کاتژمێر 12:00 (لەگەڵ یەکەم چرکەساتی رۆژی هەینی، 3-10-2025) بەکاتی هەولێر بانگەشەی هەڵبژاردنی خولى شه‌شه‌مى پەرلەمانی عێراق دەستی پێ‌کرد.
|