لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی بۆ مامۆستایانی ناڕازیی: کاتی خۆپیشاندان نیە و دوای بخەن
10 کاتژمێر پێش ئێستا
25 جار خوێنراوەتەوە
لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای سلێمانی دەڵیت ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌تی له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا لەشاری سلێمانی گونجاو نابێت و پێویسته بۆكاتێكی سه‌قامگیرتر دوابخرێت ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازیی کە بڕیارە بۆ مووچە ، رۆژی پێنج شەممە خۆپیشاندانێکی فراوان ئەنجام بدەن
لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، ده‌نگی موچه‌خۆران و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان گه‌یشتۆته هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ، بۆیه ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌تی له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دال گونجاو نابێت و پێویسته بۆكاتێكی سه‌قامگیرتر دوابخرێت.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، "ئێمه له لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای سلێمانی، پشتیوانیی و پاڵپشتیی ته‌واوی خۆمان، بۆ ماف و داوا ڕه‌واكانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران به‌گشتیی ده‌رده‌بڕین، باری دژواری ژیان و گوزه‌رانی موچه‌خۆران به‌هۆی دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی موچه‌وه له‌به‌رچاوده‌گرین".
راشیگه‌یاندوه، "ده‌نگی موچه‌خۆران و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان گه‌یشتۆته هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ، به‌ڵام ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌تی له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌ی ناوچه‌كه‌ی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت؛ گونجاو نابێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه وه‌ك چۆن پێشتر هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بوین له‌پرسی پاراستن و هێنانه‌كایه‌ی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ خۆپیشاندان و سه‌لامه‌تیی گیانی خۆپیشانده‌ران، ئه‌مجاره به‌سوپاس و پێزانینه‌وه، داوا ده‌كه‌ین، خۆپیشاندانه‌كه بۆ كاتێكی سه‌قامگیرتر دوابخه‌ن تا هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بین له‌گه‌یاندنی په‌یامه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی شارستانیانه و دور له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكی توندوتیژی و ڕوداوی نه‌خوازراو".
|