سودانی : ناتوانم دڵنایی بدەم پێش جەژن مووچە دەنێرین

2025-06-03  377 جار خوێنراوەتەوە

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق دەڵێت ناتوانم دڵنایی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە پێش جەژن بدەم ئاماژە بەوەش دەکات چیتر بە تەنها بەرپرسیارێتی ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان لەئەستۆ ناگرم

د. موسەنا ئەمین، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی لە پەرلەمانی عێراق و بەشداربوو لە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سودانی رایگەیاند: "کۆبوونەوەیەکی پڕ زانیاری و راشکاو بوو؛ بینیمیان نیەتێک هەیە هەیە بۆ چارەسەر"
وتیشی: "ئەگەر ئیرادەیەک لە هەرێمی کوردستانەوە هەبێت چارەسەری کێشەکان ئاسان دەبێت".

موسەننا ئەمین ڕاشیگەیاند  سوودانی پێی وتوون 20 مەرزی نایاسایی لە سلێمانی هەیە و دووانیش لە هەولێر کە قاچاخچێتیان لێوەدەکرێت، جەختیشیکردۆتەوە هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی جێبەجێ نەکردووەو پابەند نەبووە بە ناردنی داهاتی ناوخۆ و نەوتیشی ڕادەستی سۆمۆ نەکردووە

ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاماژەی بە نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە کرد و وتی: "بەڵێنێکی دیاریکراو نەدرا، چونکە تەنیا بڕیاری سوودانی نییە و دادگای فیدراڵی و هەرێم و پابەندییەکانی هەیە. 

جەختی لەوەشکردەوە دەبێت بزانرێت هەرێمی کوردستان چی بەڵێنێک دەداتە عێراق تاوەکو لە بەرامبەریدا مووچەی فەرمانبەرەکانی بنێردرێت و ئەوەشی راگەیاند ناتوانین بڵێین پێش جەژن کێشەکان چارەسەر دەبن".

 ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە، بە وتەی موسەنا ئەمین، ، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بابەتی مووچەی هەرێمی کوردستان "ناباتە کۆبوونەوەکەوە چونکە نایەوێت ئاڵۆزتر ببێت".

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە