عەلی خامنەیی: پێنشنیازەکەی ئەمەریکا دژی دروشمی ئێمەیە

2025-06-04  89 جار خوێنراوەتەوە

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، پێشنیازەکەی ئەمەریکا لەبارەی پرسی ئەتۆمی لە 100% دژی دروشمەکانی ئێمەیەو قبوڵی ناکەین راشیگەیاند سەربەخۆیی نیشتمانی بەو مانایە دێت کە وڵاتەکەمان چاوەڕوانی گڵۆپی سەوز و سووری ئەمەریکا و هاوشێوەکانی نەکات.

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی کە باڵیۆزی وڵاتان لە تاران و زۆرێک لە هاووڵاتیان تێیدا ئامادەبوون ڕایگەیاند، سیستەمی سیاسیی ئێمە گەشەی کردووە و هێزی پەیداکردووە، ئەمەش دەرئەنجامی شۆرشێکی گەورەیە.

عەلی خامنەیی ڕوونیشی کردەوە، مقاوەمەو بەرەی بەرگری واتە چۆک دانەنان بۆ ئیرادەی زلهێزەکان، ئەگەر مرۆڤ باوەڕی بە شتێک هەبێت، یان شتێک بەپێویست بزانێت یان شتێک قەدەغە بکات، دەبێت بەپێی بیروباوەڕی خۆی مامەڵە بکات و کڕنوش بۆ ئیرادەی دوژمن نەبات، بنەمایەکی دیکەی سەربەخۆیی نەتەوەیی بریتییە لەوەی دەسەڵاتی بەرگری وڵات بەرزبکرێتەوە.

عەلی خامنەیی ئاماژەی بەوەش کرد، ئێران هەوڵی زۆری داوە و تاوەکوو توانییویەتی سووتەمەنی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت، پیتاندنی یۆرانیۆم کلیلی پرسی ئەتۆمییە و نەیارانیش دەستیان خستۆتە سەر بابەتی پیتاندنی یۆرانیۆم و نایانەوێت ئێران توانای پیتاندنی هەبێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە