شێخ جەعفەر : هیندستان رۆڵێکی گرنگ لە ناوچەکە دەبینێت

2025-06-05  345 جار خوێنراوەتەوە

 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بریجێش کۆمار، کونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەرێمی کوردستان و وەفدێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکی هەرێم جه‌ختی له رۆڵی گرنگی وڵاتی هیندستان کردەوە لە پشتگیریکردنی ئارامی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە، هەروەها بەردەوامبوون و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عیراق بەرزنرخاند، به‌تایبه‌تی لە بوارەکانی گەشەپێدان و بەرزکردنەوەی توانا مرۆییەکان و هاوکارییە ئابووریی و کلتوورییەکاندا.

لای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی هیندستان، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی بە په‌یوه‌ندییەکانی نێوان هەردوولا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ په‌ره‌پێدان و هاوکاریکردنی زیاتر لە بوارە جیاجیاکان، نیشاندا.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە