فراکسیۆنی یەکگرتوو و سودانی لەبارەی مووچەوە کۆبوونەوە
2025-06-03
275 جار خوێنراوەتەوە
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه و راشیده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی یاسای بودجه و رێكه‌وتنه‌كان بێت.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه و له‌باره‌ی كۆبونهوهكهشهوه، دارا سێكانیانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بە ٧ڕۆژی راگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌ركردنی ڕیشه‌یی كێشه دارایییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی كرایه‌وه.
وتیشی، "له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تیشكخرایه سه‌ر گرنگی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له چاوه‌ڕوانیدان، محه‌مه‌د شیاع سودانی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه و پابه‌ندبونی هه‌رێم به‌یاسای بودجه و رێكه‌وتنه‌كان".
دارا سێكانیانی ده‌شڵێت، "هه‌ردولامان جهختمانكردهوه كه پێدانی موچه‌كان به یه‌كسان بۆ هه‌مو فه‌رمانبه‌رانی عێراق پێویستییه‌كی ئاسایی و مافێكی سه‌ره‌تایییه كه ده‌بێت حكومه‌تی عێراق جێبه‌جێی بكات و دور بێت له ململانێ سیاسییه‌كان".
پێشتریش، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع سودانی پێشوازی له شاندێكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان كرد، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی كۆمه‌ڵێك پرسی نیشتمانی و به‌ڕێوه‌چونی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه خزمه‌تگوزاری و ئابورییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه كرا.
له میانی دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبونی حكومه‌ت كرده‌وه، بۆ جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانی هاوڵاتیان و چاودێریكردنی كاروباره‌كانیان له سه‌رناسه‌ری عێراقدا، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رپرسیارێتییه یاسایی و ده‌ستورییه‌كان و ئه‌وله‌ویه‌ت و پێداویستییه‌كانی هاوڵاتیان.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر پێویستی دانانی چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی، له چوارچێوه‌ی ده‌ستور و یاسادا، سه‌باره‌ت به پابه‌ندبونه داراییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به پشتبه‌ستن به بڕگه‌كانی یاسای بودجه و بڕیاری دادگای فیدراڵی، هه‌روه‌ها جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر گرنگی په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت و گاز.
|