وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی وەزارەتی دارایی کوردستان دەداتەوە
22 کاتژمێر پێش ئێستا
236 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی دارایی عێراق له‌ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌ك نوسراوه‌وه وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌داته‌وه و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند نەبوە بە رادەستكردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا كێڵگه‌كانی راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ نه‌كردوه و ته‌وتینی موچه‌ی جێبهجێنهكردوه".
وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، "هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌ناردنی پاره بۆ موچه‌ی مانگی (ئایار/5) له‌به‌ر چه‌ند خاڵێكه، یه‌كێك له خاڵه‌كانیش پابه‌ندنه‌بونی حكومه‌تی هه‌رێمه به‌بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی".
باسی له‌وه‌شكردوه، به‌پێی یاسا، لیژنه‌ی باڵای وردبینی فیدراڵی و لیژنه‌ی باڵای وردبینی هه‌رێمی ڕاپۆرتی خۆیان له‌سه‌ر حساباتی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاوكرده‌وه، داهاتی نه‌وت و نانه‌وتیان ئاشكراكرد كه راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵی نه‌كراوه، هه‌رچه‌نده ئه‌و پاره‌یه‌ی له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه له چوارچێوه‌ی پشكی هه‌رێمدا بو كه له یاسای بودجه‌دا دیاریكراوه، به‌ڵام ئه‌و داهاته نه‌وتی و نانه‌وتانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم ڕه‌تیكرده‌وه راده‌ستی خه‌زێنه‌ی گشتی بكات، زیاتر بو له پشكی هه‌رێم كه له یاسای بودجه و بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵیدا دیاریكراوه".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بوه به ته‌وتینی موچه به‌پێی یاسا و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبونی ماوه‌یه‌كی زۆر، هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیارێتی پێشێلكردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سه‌باره‌ت به موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌گرێت، له ئه‌نجامی راده‌ست نه‌كردنی داهاتی نه‌وت و نا نه‌وتی بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی".
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئاشكراشیكردوه، "ڕادهستنهكردنی نه‌وتی كێڵگه‌كانی هه‌رێم به كۆمپانیای سۆمۆ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی فیدراڵی و ده‌ستپێنه‌كردنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت دوای په‌سه‌ندكردنی هه‌مواركردنه‌وه‌ی بودجه‌ی فیدڕاڵی وایكردوه خه‌زێنه‌ی گشتی به ترلیۆن دینار زیانی پێبگات"
|