وەزارەتی دارایی هەرێم: بڕیارەکەی عێراق پێچەوانەی دەستوورە
20 کاتژمێر پێش ئێستا
84 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم به نوسراوی فه‌رمی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ سه‌باره‌ت به نه‌ناردنی موچه و ته‌واوبونی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی 2025 ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ڕێكاره‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دژی ده‌ستورن و ده‌شڵێت، "نۆ تریلیۆن و 110 ملیار و 961 ملیۆن و 835 هه‌زار دینار ماوه بۆ هه‌رێمی كوردستانی بنێرن".
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له نوسراوێكی فه‌رمیدا كه ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵی كردوه سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی مانگی (ئایار/5)ی 2025ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم رایگه‌یاندوه، "ئه‌و ڕێكارانه‌ی گرتوتانهتهبهر بۆ ده‌ستنیشانكردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم پاڵپشت به خه‌رجی به‌كاربردن ئینفاق فیعلی، دژی ده‌ستورن به‌تایبه‌ت مادده‌ی 121 سێیه‌م كه تێیدا هاتوه، "بۆ هه‌ر هه‌رێمێك یان پارێزگایه‌ك به‌شه بودجه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه ده‌ستنیشان ده‌كرێت به‌له‌به‌رچاوگرتنی بژێوی ژیانی ئه‌و ناوچه‌یه"، بۆیه پێویسته به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ خه‌رجی به‌كاربردن دادپه‌روه‌رانه بێت.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "پاڵپشت به یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی ژماره 4/فیدڕاڵی/2025 له‌سه‌ر 303 كه له 10/2/2025 ده‌رچوه ئه‌مه بڕیار نییه كه له نوسراوه‌كه‌تان ئاماژه‌تان پێداوه تاوه‌كو ته‌مویلی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ن، نوسراوی دادگای فیدڕاڵی هیچ ئاماژه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یاخود ناڕاسته‌وخۆی نه‌داوه به‌وه‌ی كه‌وا ته‌مویلی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێت، هه‌مو ئه‌و شیكاریانه‌ی كه‌وا له‌سه‌ر ئه‌سڵی ئه‌م نوسراوه كراوه، دژی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدڕاڵییه كه داوای دادپه‌روه‌ری ده‌كات له‌نێوان هه‌مو هاوڵاتیه‌كی عێراقی".
ده‌شڵێت، "بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی ژماره 224 و هاوپێچه‌كانی 269/فیدڕاڵی/2023 ده‌رچو رۆژی 21ی (شوبات/2)ی 2024 ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی ساڵانه‌ی خۆی خه‌رجده‌كرێت و په‌یوه‌ندی نیه به خه‌رجی فیعلی، ئه‌م بڕیاره‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه له مانگی (شوبات/2)ی ساڵی 2024 و مانگه‌كانی دواتریش جێبه‌جێكرا، ئه‌مه پاڵپشت به یاسای بودجه‌ی گشتی بو، نه‌وه‌ك له 12.67%ـی ئینفاقی فیعلی خه‌رجی به‌كاربردن".
هه‌ر له نوسراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم ئاشكرایكردوه، "ڕێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر هه‌مو لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و زیندانیانی سیاسی و توشبوانی چه‌كی كیمیایی كه بۆ ساڵی دارایی 2025 كۆی موچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و چین و توێژانه بدرێت كه نزیكه‌ی 13 تریلیۆن و 334 ملیار و 587 ملیۆن دیناره، ئه‌مه له‌كاتی سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ بۆ به‌غدا، له كۆی ئه‌م پاره ته‌رخانكراوه، وه‌زاره‌تی دارایی بڕی چوار تریلیۆن و 223 ملیار و 625 ملیۆن و 165 هه‌زار دیناری ناردوه، ئه‌وه‌ی كه له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ماوه‌ته‌وه، نۆ تریلیۆن و 110 ملیار و 961 ملیۆن و 835 هه‌زار دیناره".
هه‌ر سه‌باره‌ت به نوسراوه‌كه‌ی ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت، "نوسراوه‌كه‌ی به‌ڕێزتان له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵێك زانیاری و ژماره‌ی تاكلایه‌نانه بونیاد نراوه، ئه‌وه‌ی باسیشكراوه له‌باره‌ی داهاتی نانه‌وتی كه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و مادده‌ی 29 له یاسای ئیداره‌ی دارایی ده‌وڵه‌ت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه باسی داهاتی نه‌وتی ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه بكات كه تێچوی نه‌وت و ده‌رهێنان و شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و بڕه نه‌وت و غازه‌ی كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌كارده‌هێندرێت له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌مو بابه‌تانه‌ی كه له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، جگه له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان خۆی چه‌ند جارێك كورتهێنانی بودجه‌ی له داهاتی ناوخۆ پڕكردۆته‌وه".
|