لەبارەی مووچەوە نوێنەرانی كورد لەگەڵ سوودانی كۆدەبنەوە
18 کاتژمێر پێش ئێستا
356 جار خوێنراوەتەوە
نوێنەرانی كورد لەبەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، بۆ تاوتوێكردنی ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکان بۆ چارەسەری کۆدەبنەوە.
میدیا عێراقییەكان بڵاویانکردەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نوێنەرانی كورد لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆدەبنەوە بۆ تاوتوێكردنی ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقەوە.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، كورد و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان نەناردنی مووچەی فەرمانبەرەکانی لەلایەن تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بە ‘پێشێلكاری’ و نادەستوری و نایاسایی وەسف دەكات.
ڕۆژی رابردوو وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە: بودجەی تەواویان بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە، چیتر پارە نانێرن بە هۆی پابەند نەبوونی هەرێمی کوردستان بە ناردنی داهاتی نانەوتی و تەوتین نەكردنی مووچەی فەرمانبەران.
|