قەیرانی جوڵەی پارە لە عێراق
سەرکۆ یونس
07/05/2025
337 جار خوێنراوەتەوە
عێراق، چەند مانگێکە تووشی قەیرانی كه‌می نه‌ختینه‌یی بووەته‌وه و حكومه‌ت ناچار بووه لهپێناودابینكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران بۆ مانگی چوار‌و مانگه‌كانی داهاتوو، زیاتر له 3 ترلیۆن دینار لهسپاردهی باجی كۆمپانیاكان ڕابكێشیت، ئه‌مه قه‌یرانه ده‌رئه‌نجامی تاكسه‌رچاوه‌ی داهاتهكانه له ئابوری عێراقدا، به‌و پێیه‌ی ڕێژه‌ی 90-95% ی بودجه‌ی گشتی عێراق له‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی فرۆشراو دابینده‌كرێت، له‌ئێستادا نرخی به‌رمیلی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌ره‌و دابه‌زین چووه و نه‌وتی عێراق له‌خوار 70 دۆلاره‌وه ده‌فرۆشریت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، هۆكاری تریش هه‌یه له‌وانه، له‌زاری ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق مەزهەر محەمەد ساڵح، دووپاتی کردەوە کە 85%ی دراوی عێراقی لە سووڕانەوە و ده‌ستاوده‌ستكردن نەماوە، بەهۆی حەزکردنی عێراقییەکان بۆ پاشه‌كه‌وتی پارە لە جیاتی ئەوەی لە بانکەکان دابنرێن و له‌ماڵه‌كانیان دایپارێزن و متمانه‌یان به‌بانكه‌كان نیه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت، بەهۆی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر بانکە عێراقییەکان بە پێشێلکردنی یاساکانی گواستنەوەی دۆلار و گەیاندنی بە لایەنە ئێرانییەکان، زۆرێک لە هاوڵاتیان لە ترسی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پارەی پاشەکەوتەکانیان لە بانکەکان کشاندووەتەوە.
لە بەرامبەردا لیژنەی دارایی پەرلەمان، ئاماژەی بە کاریگەری سزاکانی ئەمریکا لەسەر بانکەکان کردووه لە ڕووی کەمی پارە و جموجۆڵی ئابوری لە عێراقدا.
عێراق بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە کەرتی نەوت دەبەستێت کەزیاتر لە سەدا 95 ی کۆی داهاتی وڵات لە دراوی قورس (دۆلار) دادەنرێت. ڕێژه‌ی 99%ی هه‌نارده‌كردنی وڵات، نه‌وته.
نزیکەی 70% ی بودجەی کارپێکردن( التشغیلي) لەعێراق بۆ مووچەی فەرمانبەران تەرخاندەکرێت کە ژمارەیان لە 3 ملیۆن کەس تێدەپەڕێت و بەپێی خەمڵاندنەکانی پەرلەمان، بڕی 60 تریلیۆن دینار تەرخانکراوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدا هێشتا به‌غدا پاره‌ی مانگی چواری بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم نه‌ناردووه، كه بڕه‌كه‌ی مانگانه نزیكه‌ی 950 ملیار بۆ یه‌ك ترلیۆن ده‌بێت. له‌بودجه‌دا پشكی هه‌رێم به‌ڕیژه‌ی 12.67% دانراوه.
خه‌رجی به‌كاربردن له‌عێراقدا به‌رزه و سنوری ستانداری جیخانی تێپه‌ڕاندووه، بۆیه پیشبینی ده‌كریت لەقەیرانێکی نوێ کەلەوانەیە ڕووبەڕووی عێراق ببێتەوە پەیوەست بە پارە، حکومەت لە قۆناغی داهاتوودا پەنا بۆ زیادکردنی باج ببات وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ زیادکردنی داهات، بەتایبەتی دوای ئەوەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بە عێراق ڕاگەیاند، پێویسته بودجەی بەکارخستن کەمبكریتهوه، به‌ڵام وادیاره هۆكاره سیاسیه‌كان و نزیكبوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌كۆتایی 2025دا، لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌تی عێراقی، له‌بژارده‌ی ئه‌م داواكارییه‌ی سندوقی دراوی نێوده‌ڵه‌تی خۆیان ببوێرن.
به‌رده‌وامی ئه‌م قه‌یرانه داراییه نه‌ختینه‌ییه، به‌دڵنیاییه‌وه چالاکی ئابوری ناوخۆیی ڕادەگرێت، چونکە عێراق بەڕێژەی80-90% بەکاربردنی ناوخۆیی پشت بە هاوردەکردن دەبەستێت و ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر هاوڵاتیان و جموجۆڵی بازرگانی هەیە، بارگرانی له‌سه‌ر مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران دروست ده‌بێت.
زیادبوونی قه‌باره‌ی دینار
زیادبوونی پارەی دراوی بانکی ناوەندی عێراق(دینار) لە کانوونی دووەمی 2025 بۆ 6 ملیار دراو بە بەهای 100.3 تریلیۆن دینار، بەراورد بە 5.7 ملیار دراو بە بەهای 78.2 تریلیۆن دینار لە ساڵی 2022، ڕەنگدانەوەی زیادبوونی پێویستی بە پارە لە ئابورییەکدا کە نزیکەی بەتەواوی پشت بە پارە دەبەستێت.
ئەم بەرزبوونەوەیە بە رێژەی 4.7% ئاماژەیە بۆ زیادبوونی فشاری دارایی بەهۆی کورتهێنانی بودجە و خەرجییەکانی حکومەتەوە، بەڵام ترسی هەڵئاوسان لەگەڵ خاوبوونەوەی گەشەی ئابوری زیاد دەکات. 50,000 دینار بە 167٪ زۆرترین گەشەسەندن دادەنرێت، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پەسەندی هاوڵاتیان بۆ یهكهگەورەکان بۆ ئاسانکردنی مامەڵەی ڕۆژانە لەبەر ڕۆشنایی بەرزی نرخەکانە.
دابەزینی چاپكردنی یه‌كه‌ی 5000 دیناری بە ڕێژەی 22% و 10,000 دینار بە ڕێژەی 10% ئاماژەیە بۆ کەمبوونەوەی پشتبەستن بە یهكهبچووکەکان، کە ڕەنگە ڕەنگدانەوەی دابەزینی توانای کڕینی دینار بێت.
کاغەزی 25,000 دیناری هێشتا زاڵه و 32% ی کاغەزەکان لە سووڕانەوەدایە، ئەمەش جەخت دەکاتەوە لەسەر بەردەوامی پێویستی بەنرخی مامناوەند بۆ دابینکردنی مامەڵەی ڕۆژانە، ئەم دابەشکردنە ڕەنگدانەوەی ئاستەنگەکانی بەڕێوەبردنی قه‌باره‌ی دراو لە ئابوری عێراقدا ده‌رده‌خات، کە متمانەی لاوازی بە سیستەمی بانکی هەیە، شیاوی باسه داتاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ڕێژه‌ی 90%ی پارە لە دەرەوەی بانکەکان دەمێنێتەوە!
بەردەوامی ئه‌م قه‌یرانه كه‌مبوونه‌وه‌ی پارەی كاش له‌لای حكومه‌ت، قەیرانی پێکهاتەی پارە دەردەخات، چونکە عێراق سەرەڕای زیادبوونی قەبارەی پارە، بەدەست کەمی پارەی راستەقینەدا دەناڵێنێت. پشتبەستن بە نەوت، کە پێشبینی دەکرێت نرخی هەر بەرمیلێک لە ساڵی 2025 کەمتر بێت، ئەم قەیرانە قورس‌تر دەکات، چونکە خەرجی حکومەت لە داهاتی زیاترە و دەبێتەهۆی قەرزی ناوخۆیی، ئه‌مه سه‌ره‌رای بوونی كورتهێنان له‌بودجه‌ی گشتی عێراقدا.
نەبوونی چاکسازی بانکی کاریگەر بەربەستێکی گەورەیە، چونکە کەمی متمانە بە بانکەکان ڕێگرە لە هەوڵەکان بۆ تێکەڵکردنی پارە لە سیستەمی داراییدا، خاوه‌ن پاره و هاوڵاتیان پاره‌كانیان له‌ماڵه‌وه هه‌ڵده‌گرن.
عێراق، پێویستی بە سیاسەتی بوێرانە هەیە بۆ هەمەجۆرکردن و هه‌مه‌چه‌شنكردنی ئابوری و بەرزکردنەوەی متمانەی بانکەکان بۆ دوورکەوتنەوە لە قەیرانی قوڵتر لە جووڵەی پارە.
|
هەموو وتارەکانی
سەرکۆ یونس