ئاهەنگی دەرچون لەزانکۆ و پەیمانگا وەك "عارێکی" کۆمەڵایەتی..
هاوکار عیزەت مەیکە
05/05/2025
362 جار خوێنراوەتەوە
- بەهەدەردانی پارەیەکی زۆر و بێمانا.
- دروستکردنی چینایەتی و دابەشکردنی کۆمەڵگە بۆ چەند بەشێک وململانیێ دور لە مرۆڤایەتی.
- نمایشێكی گڵاوی هەڵرشتنی پارە و سەروەت و سامانی بە حەرام بەدەستهاتوو بۆ گەورە پیشاندانی خود.
- سوککردنی بڕوانامە و بەستنەوەی چوارساڵی خوێندن بە خۆبادان و خۆ ڕازاندنەوەوە.
- بێ بەهاکردنی حەرەمی زانکۆ و بێڕێزیکردن بە نیعمەتەکانی خوای گەورە.
- سوکایەتی بە دایک و باوکێکی تەمەن پڕ لە چەرمەسەری بە تێکەڵکردنی بە سیناریۆکانی ئاهەنگەکەوە.
- داهێنانێکی ناپەسەند و نا بەجێ، کە پێشینەی لە هیچ وڵاتێک نییە تا بڵیێن ئێمەش لاساییمان کردوەتەوە.
- بێهۆشکردنی کوڕان وکچانی نیشتمان و سەرقاڵکردنیان بە کۆمەڵێک بابەتی لاوەکیەوە کە سەرەنجام تەنها تیاچوون و خەسارەتمەندی بۆ دەمێنێتەوە.
جگە لەم دەستەواژانەوە چی تر لەو ئاهەنگانە دەخوێنرێتەوە کە ئێستا لە زانکۆ و پەیمانگاکان بەڕێوەدەچێت؟
بۆچی وەزارەتی خوێندنی باڵا و حکومەتی هەرێم ناتوانێت بە بڕیارێک ئەو جۆرە ئاهەنگانە ڕابگرێت و ڕێکی بخات وەک ئەوە ساڵانی کۆن هەبوو؟
ئەمەی ئێستا دەگوزەرێت جگە لە شەرمەزارییەکی گشتی کۆمەڵایەتی هیچ شتێكی تر نییەو ئەگەر بەری پێنەگیرێت ساڵانی داهاتوو دەبێتە گرێیەکی گەورەی کۆمەڵایەتی کە چارەسەری ئاسان نابێت.
|
هەموو وتارەکانی
هاوکار عیزەت مەیکە