بودجەی عێراق، قەیرانی کورتهێنان و گرێکوێرەی پشکی هەرێم
سەرکۆ یونس
11/10/2026
100 جار خوێنراوەتەوە
لە کاتێکدا حکومەتی عێراق دەستی بە خەمڵاندنی بودجەی گشتیی ساڵی دارایی ٢٠٢٧ کردووە، چەند گرفتێکی سیاسی، دارایی و ئابووری لە نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستاندا سەریان هەڵداوەتەوە. پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٧ تەنها ئاوێنەی ئاستەنگە داراییەکانی دەوڵەت نییە، بەڵکو گۆڕەپانی ناکۆکییە بەردەوامەکانی نێوان بەغدا و هەولێرە لەسەر داهات، نەوت و پشکی هەرێم.
قەبارەی بودجە و کورتهێنانەکەی
بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان، بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٧ نزیکەی ٢١٨ ترلیۆن دینارە و کورتهێنانەکەی گەیشتووەتە ٦٥ ترلیۆن دینار. ئەم کورتهێنانە فشارێکی قورس دەخاتە سەر خەزێنەی دەوڵەت و دابینکردنی مووچە و خەرجییەبهردهوامهكانی خستووەتە ژێر هەڕەشەوە.
لە پێکهاتەی بودجەکەدا، زیاتر لە ١٥٠ ترلیۆن دینار بۆ مووچە و خەرجییەبهردهوامهكان تەرخان کراوە، لە کاتێکدا نزیکەی ٥٠ ترلیۆن دینار بۆ وەبەرهێنان دیاری کراوە. ئەمەش دەریدەخات بەشی هەرە زۆری بودجە دەچێتە سەر خەرجییە کارگێڕییەکان و بۆ پڕۆژە گەشەپێدەرەکان و وەبەرهێنان بۆشاییەکی کەم دەمێنێتەوە.
ناکۆکی لەسەر پشکی هەرێم
پشکی هەرێمی کوردستان یەکێکە لە هەستیارترین بابەتەکان. هەرێم داوای ڕێژەی ١٤.١٤٪ دەکات و پشت بە دواین سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان دەبەستێت کە لە ٢٠٢٤ ئەنجامدرا. بەڵام بەغدا تەنها ١٢.٦٧٪ بۆ هەرێم دیاری دەکات و داتاکانی ئەم سەرژمێرییە پشتگوێ دەخات.
نەوت و داهاتی نانەوتی
لە دۆسیەی وزە و داهاتدا گرژییەکان زیاتر بوون:
• نەوت: بەغدا داوای ڕادەستکردنی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە دەکات، هەرێمیش تەنها ئامادەیی بۆ دابینکردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل دەربڕیوە.
• داهاتی نانەوتی: بەغدا داوای ڕادەستکردنی ١٠٠٪ی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم دەکات. هەرێم ئەم داوایە ڕەت دەکاتەوە و بە ناڕەوا و پێچەوانەی ڕێککەوتنە دەستوری و کارگێڕییەکان دەیزانێت.
• ناكۆكیی سیستهمی گومرگی ئهسیكۆدا.
بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار و پاساوەکانی حكومهتهكهی زهیدی
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا نرخی دۆلار لە ١٣٠,٠٠٠ دینارەوە بۆ ١٥٠,٠٠٠ دینار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرز بکرێتەوە، بەهۆی کەمبوونەوەی داهاتی نەوت کە ئەنجامی ناسەقامگیریی گەرووی هورمز بوو. ئەم بڕیارە شەپۆلێکی ناڕەزایەتی لای ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و بەشێک لە شەقام دروست کرد.
بەپێی ڕاپۆرتهكان، ئەم بڕیارەی زەیدی و بانکی ناوەندی بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار لە ١٣٠,٠٠٠ دینارەوە بۆ ١٥٠,٠٠٠ دینار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک، مانگانە نزیکەی ١.٥ ترلیۆن دینار لە کورتهێنان کەم دەکاتەوە، واتە نزیکەی ٢٥٪ی کورتهێنانە گشتییەکە.
لە دوای ئەو ناڕەزایەتییانە، زەیدی وەزیری دارایی بۆ کۆبوونەوەیەکی داخراو لە ئەنجومەنی نوێنەران بانگهێشت کرا، کە تەنها بۆ سەرۆکی کۆتلەکان و لیژنەی دارایی بوو. زەیدی لەو کۆبوونەوەیەدا پاساوی بڕیارەکەی خستەڕوو و ڕایگەیاند ئەگەر ئەم هەنگاوە نەنرایە، دەسەڵاتی دارایی ناچار دەبوو یەکێک لەم سێ بژاردە خراپە هەڵبژێرێت:
١. ٣٥٪ لە مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران ببڕێت، چونکە مانگانە ٧ ترلیۆن و ٧ ملیار دینار تەنها بۆ مووچە خەرج دەکرێت.
٢. مووچە هەر ٤٥ ڕۆژ جارێک بدات.
٣. جارێكی تر قەرزی دەرەکی بكهن، کە بەبڕوای زەیدی خراپترین بژاردە بوو.
بەگوتەی زەیدی خۆی، ئەم ئاڵنگارییانە لە کاتێکدا ڕوودەدەن کە کابینەکەی لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە خەزێنەیەکی بەتاڵی وەرگرتووە و دەوڵەت نزیکەی 208 ترلیۆن دینار قەرزارە.
ههروهها، بریاره له بودجهی 2027دا، پلهبهرزكردنهوهی فهرمانبهران و دهرماڵهی پایهكان كه دوو ساڵه له عێراقدا ڕاگیراون و له ههرێمی كوردستانیش له2024هوه ڕاگیراوه، خهرجبكرێنهوه، بهدڵنیاییهوه پێویستی به تهرخانكراوی گهوره ههیه، لهلایهكی ترهوه، ئهمه هاوکاتە لەگەڵ پلانێکی حکومەت بۆ دامەزراندن و هەمیشەییکردنی نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە دەرچووانی یەکەم، خاوەن گرێبەست و کرێکارانی ڕۆژانە، سەرەڕای خستنەڕووی ٣٠ هەزار خێزانی کوردی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە ناو شایستەکانی تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستاندا.
هەموو ئامارەکان لەسەر بنەمای خەرجیی ڕاستەقینەن.
شایانی باسە ئەم هاوکێشە دارایی و سیاسییە لەسەر بنەمای خەرجیی ڕاستەقینە (فعلی) بنیات نراوە، نەک ئەو بڕانەی لە یاسای بودجەدا بۆ وەزارەت و دامەزراوەکان دیاری کراون. ئەمە گرنگە، چونکە لە عێراقدا ماوەیەکی درێژە جیاوازییەکی گەورە لە نێوان بودجەی پەسەندکراو و ئەوەی لە واقیعدا خەرج دەکرێت هەیە.
|