كوردستان، بارمته‌ی كۆمپانیاكانی نه‌وته
سەرکۆ یونس
12/09/2025
335 جار خوێنراوەتەوە
كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، خۆی ده‌بینێته‌وه له‌سه‌ر هه‌ردوو ته‌وه‌ری داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان و ماف و شایسته‌دارایییه‌كانی كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وت، وادیاره به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كی ڕازی نه‌بوونی كۆمپانیاكانن. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه له‌م ووتاره‌دا تیشكی بخه‌ینه‌سه‌ر بابه‌تی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت وداواكاری كۆمپانیا بیانییه‌كانه.
له‌چه‌ندین دانیشتنی هه‌ردوو وه‌فدی حكومی هه‌ردوولادا، هێشتا به‌ته‌واوی نه‌گه‌شتوونه‌ته ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان له‌به‌نده‌ری جیهانه‌وه، گروپی ئه‌پیكۆر كه خۆیان له زۆربه‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كانی بواری نه‌وت ده‌بینێته‌وه، ڕازی نه‌بوون به‌و ڕێكه‌وتنه‌ی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، داواده‌كه‌ن به‌غدا به‌فه‌رمی ڕێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ واژوو بكات بۆئه‌وه‌ی گره‌نتی و دڵنیایی زیاتر وه‌ربگرن، پێمانوایه كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌پیكۆر متمانه‌ی به ڕێكه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا نییه، ده‌یانه‌وێت به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ڕێكه‌وتن واژوو بكه‌ن. له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌پیكۆر ئاشكرای كردووه كه حكومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار قه‌رزاری ئه‌پیكۆره و ده‌یه‌وێت ئه‌م قه‌رزه گره‌نتی بكرێت له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه، هه‌رچی به‌غدایه ئاماده نی یه، بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رزانه.
نه‌بوونی متمانه له‌لای كۆمپانیاكان بۆ دوو هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه:
یه‌كه‌م: ئه‌زمونیان له‌گه‌ڵ ڕیكه‌وتنه‌كانی ڕابردوی نیوان هه‌ولێرو به‌غدا وه‌رگرتووه، كه له‌ده‌رئه‌نجامدا هه‌ردوولا پابه‌ند نه‌بوون به‌ناوه‌رۆك و خاڵه‌كانییه‌وه. نایانه‌وێ بكه‌ونه داوی ڕێكه‌وتنێك كه سه‌رمایه‌كانیان بخاته مه‌ترسییه‌وه.
دووه‌م: عێراق له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندایه و ملمڵانییه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسی و كوتله‌و ته‌نانه‌ت كاندیده‌كانیشدا به‌ره‌و ئالۆزی توند ده‌ڕوات، دیار نییه كابینه‌ی داهاتووی عێراق چۆن ده‌بێت، بۆیه ئه‌پیكۆر دڵنیایی فه‌رمی واژووكراوی ده‌وێت.
له‌ڕابردو و ئێستاشدا، هاوڵاتی و مووچه‌خۆرو فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم باجی ئه‌م كێشه‌و قه‌یرانانه‌یان داوه و ده‌یده‌ن، بۆیه پێمانوایه هه‌رێمی كوردستان به‌جۆریك وه‌ك بارمته‌ی ده‌ستی كۆمپانیانه‌وتییه‌كانی لێهاتووه، ئه‌مه له‌كاتێكدا كۆمپانیاكان ته‌نها به‌دوای قازانجی گه‌وره و قه‌به‌ی خۆیاندان و هه‌موو هه‌وڵێكیشیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یه، هیچ به‌لایانه‌وه گرنگ نییه، خانه‌نیشین و كه‌مئه‌ندام و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و كیمیاباران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مووچه‌كانیان وه‌رناگرن یان دواده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ی له‌ئه‌وله‌وییه‌تی ئه‌واندایه زیادكردنی قازانجه‌كانیانه بۆئه‌وه‌ی پشكه‌كانیان له‌بازاڕه‌كانی رۆژئاوادا خواستی زیاتری له‌سه‌ر بێت و به‌به‌های به‌رزتر بیفرۆشنه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، پێویسته ئه‌وه باش بزانین، وڵاتانی زلهیزی خاوه‌ن كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپای ڕۆژئاوا، له‌ئه‌وله‌وییه‌تی سیاسه‌ته‌كانیان پاڵپشتكردنی كۆمپانیاكانیانه به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌مافه ده‌ستورییه‌كانی كورد له‌عێراق بكه‌نه‌وه.
له‌هه‌ر بارودۆخێكدا بێت، ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان و مووچه‌خۆران و بازاڕی هه‌رێمی كوردستان، كراوه به بارمته له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه، ئێستا‌و داهاتووی نزیكه‌ی 6 ملێۆن هاونیشتیمانی كوردستان، په‌یوه‌ست كراوه به ڕازیكردنی گیرفانی كۆمپانیاكانی نه‌وته‌وه، هه‌رچه‌نده حكومه‌تی عێراق و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، تێچوونی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتیان به‌رزركرده‌وه بۆ 16 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، به‌ڵام هێشتا كۆمپانیاكان به‌دوای گره‌نتی فه‌رمی واژووكراودا ده‌گه‌ڕێن.
دواواده له‌لایه‌ن سودانییه‌وه ئه‌م هه‌فته‌یه‌یه، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌شتنه ڕیكه‌وتن ئه‌وا ئه‌م دۆسیه ڕه‌وانه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌كرێت، كه به‌دڵنیاییه‌وه كاتی پێویسته و جارێكی تر مووچه دواده‌كه‌وێت ئه‌مه له‌كاتێكدا له‌ساڵی دارایی 2025دا ته‌نها شه‌ش مووچه به‌دواكه‌وتنه‌وه دابه‌شكراوه، هه‌رێمی كوردستان له‌قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی داراییدایه.
|
هەموو وتارەکانی
سەرکۆ یونس