سێیەمین فێستیڤاڵی شاڵ و شەپک لە زاخۆ

8   کاتژمێر پێش ئێستا  81 جار خوێنراوەتەوە

رۆژانی 29 و 30ـی نیسانی 2025، شاری زاخۆ دەبێتە ناوەندی زیندووکردنەوە و نمایشکردنی کولتووری رەسەنی کوردی لە رێگەی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی شاڵ و شەپکەوە. ئەمڕۆ سێشەممە، یەکەم رۆژی فێستیڤاڵەکە بە چەندین چالاکی بەڕێوەچوو.
 
ئەو فێستیڤاڵە تایبەتە بە نمایشکردنی جلوبەرگی نەتەوەیی، بەتایبەت شاڵ و شەپکی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان کە رەنگدانەوەی مێژوو و جوانیی میراتی کوردەوارییە.
 
خەڵکێکی زۆر لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستانەوە چوونە زاخۆ و بە لەبەرکردنی جلوبەرگی رەنگاوڕەنگ، دڵخۆشیی خۆیان نیشاندا.
 
چالاکی هەمەجۆر و بەشداریی پانۆرامایی
 
فێستیڤاڵەکە تەنیا نمایشی جلوبەرگ نییە، بەڵکو کۆڕێکی هونەری و کولتووری گشتگیرە. حەوت تیپی هونەری میللی لە شارە جیاوازەکانەوە بەرهەمی خۆیان پێشکەش دەکەن، هاوکات دەنگبێژان لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە - زاخۆ، هەورامان، شرنەخ و هەولێر، بە دەنگە رەسەنەکانیان ئامادە دەبن.
 
جگە لەوانە، پانێلی ئەکادیمی و گفتوگۆی تایبەت بە کولتوور و جلوبەرگی کوردی بەڕێوەدەچن کە تێیدا پسپۆڕان و مامۆستایانی زانکۆ وەک کامیران مشەختی و سۆمبل شوجاعی بەشدار دەبن.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە