پانێڵێک بۆ هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغی بەڕێوەچوو
2025-02-13
83 جار خوێنراوەتەوە
لە شاری سلێمانی، لە ژێر ناونیشانی "لە نێوان نەغمەی ئاواز و ئەزموونی میدیادا" پانێڵێک بۆ هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغی سازکرا.
پانێڵەکە لەلایەن سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان/ئەنجومەن، بە هاوبەشی رێد ئیڤێنت پلانەر سازکرا، هەر یەکە لە خالید سەرکار و د.عادل محەمەد کەریم و عەباس عەبدولرەزاق بەشییان تێدا کرد.
لە پانێڵەکەدا باس لە رەنگدانەوەی بەگرە لە داهێنانی کارە هونەرییەکانی موزیسیان ئەنوەر قەرەداغی کرا، لەگەڵ چەند بابەتێکی دیکەدا.
|