ئەکتەر و شانۆکارێکی کورد لە بەنداوی تشرین بە بۆردوومان گیانی لەدەستدا

2025-02-07  141 جار خوێنراوەتەوە

باڤێ تەیار، ئەکتەر و شانۆکاری کورد لە بەنداوی تشرین لە باشووری رۆژهەڵاتی منبج بەهۆی بۆردومانی درۆنیی تورکیاوە گیانی لەدەستدا.
 
لەکاتێکدا گرووپێکی سڤیل لە نزیک بەنداوی تشرین کۆببوونەوە، بە درۆن بۆردومان کران. 
 
لە بۆردومانەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 15ی دیکەش بریندار بوون.
 
باڤێ تەیار یەکێک بوو لە بریندارەکان و لە نەخۆشخانە خرابووە ژێر چاودێری. سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان، لە نەخۆشخانە گیانی سپارد.
 
بەگوێرەی راگەیێنراوی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لەدوای بۆردومانەکەش یەکێک لەو ئەمبوڵانسانەی بریندارانی دەگواستەوە، "لە لایەن درۆنی شەڕکەری تورکیاوە کرایە ئامانج".
 
باڤێ تەیار ئەکتەری کۆمیدی و ناسراوی کوردانی رۆژئاوای کوردستانە و لەدایکبووی ساڵی 1961ـــە.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە