چەند رێنماییەك بۆ کەمکردنەوەی ئارەقکردنەوە لە وەرزی هاویندا

1     کاتژمێر پێش ئێستا  56 جار خوێنراوەتەوە

زۆر کەس لە وەرزی هاویندا تووشی شەرمەزاری دەبن بەهۆی ئەوەی زۆر ئارەق دەکەنەوە و بن باڵیان تەڕ دەبێت، بۆ ئەمەش پەنا دەبەنە بەر رێگە چارەی جیاواز کە زۆرکات سوودێکی ئەوتۆی نییە.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی بە چەند رێنماییەکی ئاسان کردووە کە یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی رێژەی ئارەقکردنەوە لە وەرزی هاوین و گەرمادا، بەم جۆرە:

- ئەو جلانە لەبەرمەکە کە لە ماددەی دەستکرد دروست کراون.

- جلەکانت با فش بن و بە جەستەتەوە نەنوسێن.

- خواردنەوەی چا و قاوە کەمبکەرەوە.

- زیادەڕۆیی مەکە لە بەکارهێنانی دەرمانی دژە ئارەق.

- ئەگەر ئارەقەکەت زیاد لە سنورە دەبێت سەردانی پزیشك بکەیت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە