پلە بەرزکردنەوەی هێزە ئەمنییەکان دەستپێدەکاتەوە

3   کاتژمێر پێش ئێستا  52 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش دەستپێدەکاتەوە.

کارزان ئەمیر، وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، ساڵانە پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران لە مانگەکانی یەک و حەوت ئەنجام دەدرێت، وتیشی هەرچەندە ئەمجارە پرۆسەکە کەمێک دواکەوتووە، بەڵام هیچ کێشەیەکی گەورە لە ئارادا نییە و دوای گەڕانەوەی فەرمانی سەرۆکی هەرێم بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی ناوخۆ دەست بە رێکارە کردەییەکان دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو پێویستە ئەفسەران لە پشکنینی چاو و تاقیکردنەوەی تایبەت دەربچن و کێشیان زۆر نەبێت، هەروەها بۆ ئەو ئەفسەرانەی پلەیان لە سەرووی عەقیدەوەیە، مەرجێکی زیادە هەیە بریتییە لە پێشکەشکردنی توێژینەوەیەک و گفتوگۆکردن لەسەری لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە؛ ئەگەر ئەفسەرەکە تێیدا سەرکەوتوو نەبێت، پلەبەرزکردنەوەکەی رادەگیرێت.

کارزان ئەمیر ئاماژەی بەوەشکرد، مەرجەکانی کێش و تاقیکردنەوەکان زۆر سەرەکین، بەڵام مەرجی پشکنینی چاو نەرمیی تێدایە و ئەگەر ئەفسەرێک کێشەی هەبێت دەتوانێت چاویلکە بەکاربهێنێت، لە ئێستادا تەواوی لیستی پلەبەرزکردنەوەکان لە قۆناغی کۆتاییدان و چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا رێکارە کارگێڕییەکان تەواو ببن.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە