وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی سێ رەوانەی بەغدا کرا
5 کاتژمێر پێش ئێستا
68 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئادار رەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کرا.
وەزارەتەکە ئەمڕۆ سێشەممە، 18-03-2025، بڵاویکردەوە، "لیستی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا".
سەرچاوەیەکیش لە هەمان وەزارەت وتی، لیستەکە لەلایەن بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی ئەمشەو براوەتە بەغدا.
12ـی ئەم مانگە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە.
رۆژی دواتر دەست بە دابەشکردنی مووچە کرا و یەکەم رۆژ مووچەی خانەنشینی شارستانی، خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانییانی سیاسی و بەرکەوتووانی کیمیایی دابەشکرا.
|