پەیامێک لە بافڵ تاڵەبانی لەبارەی بڕیارەکانی عەلی زەیدی
1 کاتژمێر پێش ئێستا
23 جار خوێنراوەتەوە
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی دەڵێت، ئەو ئاڵنگارییانەی ئەمڕۆ رووبەڕوومان دەبنەوە، تەنها دەکرێت و پێویستە لە رێگەی بەکارهێنانی دەستووری عێراقەوە وەک چوارچێوەیەک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان یەکلا بکرێنەوە، گفتوگۆی مانادار و بنیاتنەر تاکە رێگەی دروست و کردەییە بۆ پاراستنی مافی هەموو هاووڵاتییان و پارێزگاریکردن لە ئاشتی لە سەرانسەری ناوچەکەدا.
دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی:
بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
لەم کاتەدا پێویستە دانایی، سەقامگیری و سەروەریی یاسا لە سەرووی هەموو شتێکەوە دابنرێن.
ئەو ئاڵنگارییانەی ئەمڕۆ رووبەڕوومان دەبنەوە، تەنها دەکرێت و پێویستە لە رێگەی بەکارهێنانی دەستووری عێراقەوە وەک چوارچێوەیەک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان یەکلا بکرێنەوە.
گفتوگۆی مانادار و بنیاتنەر تاکە رێگەی دروست و کردەییە بۆ پاراستنی مافی هەموو هاووڵاتییان و پارێزگاریکردن لە ئاشتی لە سەرانسەری ناوچەکەدا.
لە هەمان کاتدا، سەقامگیریی راستەقینە پێویستی بە لێپرسینەوە هەیە، ئێمە بە تەواوی بڕوامان وایە کە شەفافییەت دەبێت بەردی بناغەی حوکمڕانی بێت.
گەندەڵی متمانەی گشتی لاواز دەکات و دامەزراوەکانمان بێهێز دەکات؛ بۆیە پێویستە بە شێوەیەکی تووند لە هەر کوێیەک رووبدات رووبەڕووی ببینەوە و سزای بدەین بەبێ گوێدانە ئەوەی کێ لێی بەرپرسیارە.
بزانن پابەندبوونمان بە ئاشتی و گفتوگۆوە لە هێز و بەرپرسیارێتییەوە سەرچاوە دەگرێت، نەک لە دوودڵی. بە قووڵی شانازی بە ناسنامەی کوردیمان و ئەو مافانەوە دەکەین کە گەلەکەمان بە سەختی بەدەستی هێناون، و هەمیشە و بە تەواوی پابەندین بە پاراستنی شکۆ، خاک و پێگەی دەستووریمان لە هەر کاتێکدا پێویست بکات.
لە کۆتاییدا، خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان شایستەی ئاسایش، خۆشگوزەرانی و سەرکردایەتییەکی بەرپرسیارن. دووپاتی دەکەینەوە کە هەڵوێستمان نەگۆڕە و پابەندین بە دیپلۆماسییەتی ئاشتییانە، رێزگرتنی دوولایەنە و چارەسەرە دەستوورییەکان وەک تاکە رێگە بۆ بەرەوپێشچوون.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
|