مووشەکێکی مێسی، یەکسانبوونێکی دیکەی بە ئینتەر مەیامی بەخشی لە خولی ئەمریکا
1 کاتژمێر پێش ئێستا
27 جار خوێنراوەتەوە
لیۆنێل مێسی بەلێدانێکی مووشەکئاسا، یەکسانبوونێکی دراماتیکی بۆ ئینتەر مەیامی، بەرامبەر ناشڤێل لە خولی ئەمریکا بەدەستهێنا.
هەردوو یانە لە یاریگای ئینتەر مەیامیدا بەیەکگەیشتن و دوای یەکسانبوونەکەی نێوانیان، جیاوازیی خاڵەکان لە نێوان هەردوو یانە، لە پێشەنگی ریزبەندی بەشی رۆژهەڵاتی خولی ئەمریکا، بۆ نۆ خاڵ بەرز بووەوە، لەگەڵ مانەوەی تەنیا نۆ یاریی، بۆ کۆتایی وەرز.
مێسی لە خولەکی 62دا، بەلێدانێکی بەهێز تیپەکەی پێشخست، پاشئەوەی پێشتر بەئەسیستێک، گۆڵی یەکسانبوونی لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا، بۆ تیپەکەی بەدەستهێنا.
مێسی لە وەرزی ئەمساڵی خولی ئەمریکادا 19 گۆڵی تۆمارکردووە و لە گۆڵی ژمارە 99ی خۆی لە خولەکە نزیکدەبێتەوە.
سام سۆریدج لە کاتی زیادکراوی یارییەکەدا، گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ ناشڤێل تۆمارکرد و بەوەش ئینتەر مەیامی دوو خاڵی دیکەی لە کاروانی خۆی لە وەرزی ئەمساڵی خولی ئەمریکا، لەسەر یاریگای خۆی لەدەستدا.
ئینتەر مەیامی رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، لە جامی پاڵەوانان رووبەڕووی کروز ئازۆلی مەکسیکی دەبێتەوە، لەپێناو راستکردنەوەی کاروانەکەی و بەدەستهێنانی یەکەم نازناو، لە وەرزی ئەمساڵدا.
|