قاسم ئەعرەجی: چەکی پێشمەرگە لەچوارچێوەی دەستوردایە

54   خولەک پێش ئێستا  23 جار خوێنراوەتەوە

راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق وتی: چەکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووردا دیاریکراوە و چەکداماڵین پێشمەرگە ناگرێتەوە.

قاسم ئەعرەجی راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق لە وەڵامی پرسیارێکی جەزیرەدا لەبارەی ئەوەی ئایا چەکداماڵین هێزەکانی پێشمەرگەش دەگرێتەوە؟ رایگەیاند:  گفتوگۆ لەگەڵ گروپە چەكدارەكان بەردەوامە بۆ گەڕاندنەوەی چەك بۆ دەستی دەوڵەت و چەكی پێشمەرگەش لە چوارچێوەی دەستووردایە، بڕیاری كۆكردنەوەو کۆنترۆڵکردنی چەك ئەو چەكانە دەگرێتەوە كە لە دەرەوەی دەستوور و یاسان

ئاماژەی بەوەشكرد لە ئێستادا گروپە چەكدارەكان پابەندن بە ئەنجامنەدانی هیچ كارێك دژ بە وڵاتانی دراوسێ یاخود لەناوخۆی عیراقدا، و سورین لەسەر كۆتاییهێنان بەو دۆسیانەی دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە عیراق و دراوسێكانی.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە